دوو وه‌زیری سوێد گه‌یشتنه هه‌ولێر

هه‌ولێر-KDP.info- دوو وه‌زیری حكوومه‌تی سوێد هه‌ر ئێستا گه‌یشتنه هه‌ولێر و، ئه‌مشه‌ویش كۆمه‌ڵێك دیدار ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه كه‌مێك پێش ئێستا هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد و وه‌زیری به‌رگری سوێد گه‌یشتنه هه‌ولێر و له فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت پێشوازیان لێكرا.
واش بڕیاره كه ئه‌مشه‌و ئه‌م دوو وه‌زیره كۆمه‌ڵێك دیدار ئه‌نجام بده‌ن كه پێوه‌سته به راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چۆنیه‌تی هاوكاریكردنی هه‌رێم له‌دژی تیرۆریستانی داعشدا.




