٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەتای په‌كه‌كه‌ بوو ده‌نگی هه‌ده‌په‌ کەمی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  دوای ئەوەی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا دەنگەکانی ھەدەپە لەچاو ھەڵبژاردنەکەی حەوتی حوزەیراندا کەمی کرد، چاودێرێکی سیاسی پێی وایە، کە ھۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانی ھەدەپە بۆ ئەو توندوتیژیانە دەگەڕێتەوە کە پەکەکە نایەوە.

(د. ساڵح مەلا عومەر عیسا) چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەمە نیشان دەدات کورد دەتوانێ لە تورکیا بە شێوەیەکی دیموکراتیک داوای مافی خۆی بکات و، چەندە ئۆقرە و ئاسایش هەبێ، کاری زیاتریان پێ دەکرێت نەک بە توندوتیژی."
(د. ساڵح مەلا عومەر عیسا) گوتیشی، لە ھەڵبژاردنەکانی حەوتی حوزەیراندا ھەدەپە ٨٠ کورسیی بردەوە، بەڵام کە پەکەکە بە کوشتنی دوو سەربازی تورک دۆخەکە گرژ کرد، خراپ کاری کردە سەر دەنگەکانی ھەدەپە و، لە ھەڵبژاردنەکەی دوێنێدا، ٢١ کورسیی لێ بە زایە دان.
ئەو چاودێرەی سیاسەت ڕوونیشی کردەوە، پێویستە ھەدەپە ھەوڵ بدات ئاسایش و ئارامی بقۆزێتەوە بەشکەم بتوانێت نە شێوازێکی دیموکراتیک مافی گەلی کورد لە تورکیا بەدەست بێنێت.
ڕوونیشی کردەوە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە جەختی لەوە دەکردەوە کە ڕێگەی ئاشتیانە لە باکووری کوردستان بۆ چارەکردنی پرسی کورد بگیرێتە بەر و، بە تاکە چارەسەری دەزانێ؛ جا ئەگەر ئەم داواکارییەی سەرۆک قبووڵ بکەن و، بیگرنە بەر، کورد قازانج دەکات و، مافی زیاتری پێ دەستەبەر دەبێت.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار