٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نه‌وتی كه‌ركووك بە لوولەنەوتی هه‌رێمدا هه‌نارده‌ ده‌كرێ و، ڕانه‌گیراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك -KDP.info-  سەرۆکی لیژنەی نەوت‌وگاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕەتی دەکاتەوە ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بە لوولەنەوتی ھەرێمی کوردستان ڕاگیرابێت و، دەشڵێت، ھەناردەکردنەکە بەردەوامە.

سەرۆکی لیژنەی نەوت‌وگاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک (ئەحمەد عەسکەری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بە لوولەنەوتەکەی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە بەپێی ئەو ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوامە و ڕانەگیراوە و، ئەو دەنگۆیانەی دەربارەی ڕاگرتنیشی بڵاوبوونەتەوە ڕاست نییە و، ھیچ بنەمایەکی بۆ نییە.
سەرۆکی لیژنەی نەوت‌وگاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک گوتیشی، ئێستا بەپێی ئەو ڕێژەی بەغدا بۆ ھەرێمی کوردستانی دیاری کردووە، ڕۆژانە ٣٠٠ھەزار بەرمیل نەوت لە کەرکووکەوە بۆ دەرەوە ھەناردە دەکرێت.
دیارە دەنگۆ داکەوتبوو ھەرنادەکردنی نەوت بۆ تورکیا لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگیراوە، بەڵام ئەمە ڕەت کرایەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار