ئەردهن: گهلی كورد سهر دهكهوێ
__2015_11_02_h16m16s30__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- بهرپرسی كاروباری كونسووڵخانهی ئەردهن له ههرێمی كوردستاندا ڕایدهگهیێنێ كه گهلی كورد لهو قهیرانهدا سهر دهكهوێ و، لە کەنارێکی ئارامدا لەنگەر دەگرێ.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢/١١/٢٠١٥ د. جهعفهر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نووسینگەی خۆی لە پەرلەمان پێشوازی لە د. وەلید قەزاز بەرپرسی کاروباری کونسووڵخانەی ئەردهن لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا کە محەمەد سادق سوورچی ئەندامی پەرلەمان و ژمارەیەک ڕاوێژکاری پەرلەمانیش لەوێ بوون، ڕەوشی سیاسی و مرۆیی و سەربازی هەرێم و ناوچەکە خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
دکتۆر وەلید قەزاز بەرپرسی کاروباری کونسووڵخانەی ئەردەن لە هەرێمی کوردستان سوپاسی خۆیانی بۆ ئەو پێشوازییە نیشان دا و، ستایشی باری سەقامگیریی ئەمنی هەرێمی کوردستان و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد کە توانیویەتی خۆڕاگرانە لەسەر زەوی بەرامبەر تیرۆریستانی داعش بوەستێتەوە و، هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەو بارە گرانەی ئەو هەموو قەیرانە توانیویەتی پێشوازی لەو هەموو ئاوارەیە بکات و، هەموو پێکهاتە جۆراوجۆرەکان وەکو برا لەسەر ئەم خاکە دەژین ئەوەشی ڕاگەیاند کە بە حیکمەتی سەرکردایەتیی سیاسی کوردستان سەرکەوتووانە لەو بارودۆخە دەردەچێ و، ئەم گەلە لە کەنارێکی ئارامدا لەنگەر دەگرێ.
د. جهعفهر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەختی لەسەر پەیوەندی لەمێژینەی هەرێمی کوردستان و ئەردەن کردەوە و، گوتیشی پەرلەمانی کوردستانی ئامادەیە نێوانی هەردوو لا خۆشتر بکا و، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.




