ئه‌مه‌ریكا له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ڕۆڵێ پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند
__2015_11_02_h16m15s8__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- شاندێكی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێ كرا و، له دیداره‌كەدا شانده‌كه ڕۆڵێ پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له پاراستنی كوردستاندا به‌رز نرخاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢/١١/٢٠١٥ دکتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نووسینگەی خۆی لە پەرلەماندا پێشوازیی لە شاندێکی کاروباری سیاسی کونسوڵخانەکەی هەرێمی کوردستانی ئەمەریکا کرد.
لە دیدارێکدا دوا پەرەسەندنەکانی ڕەوشی سیاسی و کارەکانی پەرلەمانی کوردستان خرایە بەرباس و لێدوان.
شاندی میوان ڕۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانیان لە بەرگری لە گەلی کوردستان و ناوچەکە بەرز نرخاند و، پەرۆشی خۆیان لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی نیشان دا.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش ڕاشکاوانە تیشکی خستە سەر دوا پەرەسەندنەکان و، هۆکاری سەرەکیی ئەو قەیرانانەی ئێستا و، ڕاوبۆچوونەکانی خۆیشی دەربارەی ئاقیبەتی ڕەوشەکە لە هەموو ڕوویەکەوە پێ ڕاگەیاندن کە جێی سەرنج و بایەخی شاندی میوان بوو.




