خوێندنی باڵا ئاماده‌یی بۆ به‌شی كوردی به‌غدا ده‌ربڕی..KDP.info داواكه‌یانی راگه‌یاندبوو

هه‌ولێر-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی داواكرا كه به‌ده‌م به‌شی كوردی زانكۆی به‌غداوه بچن، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند ئامادەیە كورسی دكتۆرا و، ماسته‌ر بۆ ئه‌م به‌شه ساڵانه ته‌رخان بكات.
د. یووسف گۆران ڕاگەیاند: "بەشى کوردى لە زانکۆى بەغدا ساڵانێکى زۆرە خزمەتى بە فەرهەنگ و زمان و ئەدەبى کوردى کردووە و، لەو چوارچێوەیەدا کێشەى ئەو بەشەمان لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن خوێندەوە، بۆیە وەک ئەرکێکى نیشتمانى و نەتەوەى ئێمە لاى خۆمانەوە بەڵێن دەدەین کە ساڵانە کورسى خوێندنى باڵا ماستەر و دکتۆرا بۆ ئەو کەسانە تەرخان بکەین، کە ئامادەن لە بەشى کوردى کۆلێژى زمانى لە زانکۆى بەغدا خزمەت بکەن و، برەو بەزمان و ئەدەبى کوردى بدەن، هەروەک هەموو هەوڵێکى خۆمان دەدەین بۆ ئەوەى بەشە بەردەوام بێت لە خزمەتکردن و گەشەى زیاتر بکات و دانەخرێت.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان هەواڵێکی به ناونیشانی " داوای له پسپۆڕانه به ده‌م به‌شی كوردی زانكۆی به‌غداوه بچن" بڵاو كرده‌وه كه ئه‌م به‌شه پێویستی به پسپۆڕی به‌شی زمان هه‌یه؛ دیارە ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند كه لەمەولا هەموو ساڵێک كورسی دكتۆرا و ماسته‌ر بۆ ئه‌و به‌شه ته‌رخان ده‌كا.




