٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"حەشدی‌شەعبی 80 كوردی ڕفاندووه‌"

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا -KDP.info-  (شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی  ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد كه‌ له‌ ماوه‌ری ڕابرد 80 هاونیشتمانی كورد له‌لایه‌ن حه‌شدی‌شه‌عبییه‌وه‌ ڕفێندراون.

بڕیاردەری لیژنەی  ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵا) بە  سایتی  فەرمی  پارتیی دیموکراتی کوردستانی  ڕاگەیاند لە ماوەی ڕابردوودا تاوەکو ئێستا هێزەکانی حەشدی‌شەعبی 80 هاونشتیمانی کوردیان ڕفاندووە، گوتی: "تا ئێستا 80 حاڵەتی ڕفاندنی هاوڵاتیانی کورد لە لایەن چەکدارانی حەشدی‌شەعبی تۆمار کراون زۆربەی زۆریان بە پارەی زۆر ئازاد کراون و، هەندێکی تریش بێ‌چارەنووسن.

یه‌حیا سابیر 

هەواڵی پەیوەندیدار