چوار خۆكوژی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە كوژران

میحوەری حەردان-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری حەردان رایگهیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش بە شەش خۆكوژەوە هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە تەقەیان لێ كرا و چواریان كوژران و دووی دیكەیش هەڵهاتن.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە محیوەری حەردان (قاسم سمێر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە میحوەری حەردان، تیرۆریستانی داعش بە شەش خۆكوژەوە هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێزی پێشمەرگەوە پێش ئەوەی بگەنە سەنگەرەكان تەقەیان لێ كرا و چواریان كوشتن و دووەكەی دیكەیش ڕایان كرد، ئێستایش هێزی پێشمەرگە هەڵمەتێكی پشكنینی بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو خۆكوژە لە ناوچەكەدا دەست پێ كردووە".
(سمێر) گوتیشی: "خۆشبەختانە لەو هێرشەدا هیچ زیانێك بەر پێشمەرگە نەكەوتووە.
بڵند ئیبراهیم




