له ده مانگدا، زیاتر له 700 داعش له شنگال خه‌ڵتانی خوێن كراون

شنگال-KDP.info- به‌رپرسی میحوه‌ری شنگال، ئاماری كوژراوانی داعش له ده مانگی رابرد، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت، كه زیاتر له 700 داعش كوژراون.
فەرماندەی لیواى 12ـى پیاده‌ى ھێزی پێشمەرگە و به‌رپرسى میحوه‌رى شنگال عەمید (عێززەدین سەعدۆ سندی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "له 20-12-2014 تا 25-10ـى ئه‌مساڵ، داعش زیاتر له 150 هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێناوه، به‌ڵام پێشمه‌رگه شكستی پێبردوون و زیاتر له 700 داعشی كوشتووه و به سه‌دانیشی لێ بریندار كردوون".
ده‌یشڵێ، له كوژراوه‌كانی داعشدا، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌میر و به‌رپرس و پسپۆڕی سه‌ربازی هه‌بوون، هه‌ڵبه‌ت زۆرێك له ئه‌و كه كوژراوانه له عه‌ره‌ب و توركمانی سوننه و بیانی بوون.
نه‌شوان به‌رزنجى




