له دوێنێوە 40 داعش زیاتریش له شنگالدا كوژراون

شنگال-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دهڵێ، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، داعش چل تیرۆریست زیاتریان لێ کوشتوبڕ بوونە.
عەمید (عێزەدین سەعدۆ سندی) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە ھیچ ھێرشێکی نەکردووەتە سەر تیرۆریستە داعشەکانی ناو شنگال؛ ئەو دەنگۆیەیشی بڵاو کراوەتەوە بەتاڵە؛ ئەمڕۆ لە سووکەشەڕی ئاسایی نەبێ، ھیچ شەڕێکی قورس لە ناوچەکەدا هەڵنەگیرساوە."
عەمید (عێزەدین سەعدۆ سندی) گوتیشی، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بەردەوام مۆڵگەکانی داعش بۆردومان دەکەن؛ وا لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لەو بۆردومانانەدا چل تیرۆریست زیاتریش کوژراون و بریندار بوونە.
دیارە ئاژانسی ڕووسیا ئەمڕۆ وای بڵاو کردبوویەوە، گوایە ھێزی پێشمەرگە لە چەند قۆڵێکەوە ھێرشیان کردووەتە سەر تیرۆریستانی داعش و، چەند ناوچەیەکیشیان ئازاد کردووە.
بڵند ئیبراھیم




