"داوای له پسپۆڕانه بهدهم بهشی كوردیی زانكۆی بهغداوه بچن"
__2015_11_01_h17m37s58__LB.jpg)
بەغدا -KDP.info- ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، بەهیچ شێوەیەك بڕیار نەدراوە خوێندنی ئەو دوو بەشە كوردییەی زانكۆی بەغدا نەهێڵدرێت، بەڵكو كیشەكان لە هەردوو بەشی كوردی كۆلێژی پەروەردە و ئاداب بریتییە لە كەمی مامۆستای پسپۆڕ لەم دوو بەشە.
(د.بێریوان خەیلانی) ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە كۆبوونەوەی لیژنەكەماندا (حوسێن شەهرستانی) وەزیری خوێندنی باڵا میوانی لیژنەكەمان بوو، كیشەكانی خوێندنی هەردوو بەشە كوردییەكەی زانكۆی بەغدام پێ گەیاند، كە كیشەكان لە هەردوو بەشی كوردی كۆلێژی پەروەردە و ئاداب بریتیە لە كەمی مامۆستای پسپۆڕ لەم دوو بەشە. لەم چوارچێوەیەشدا بریاردرا كەسانی پسپۆڕ بۆ ئەو بەشانە دابین بكەین و وەزیری خوێندنی باڵاش سەرپشكی كردین كە هەركەسیكی پسپۆڕ دیاری بكەین بۆ ئەوەی وانە پێشكەش بكات لەو بەشانە و ئەو ڕەزامەندی لەسەر دەردەبڕێ.
ئەو ئەندامەی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "من پەیوەندیم بە چەندین كەس و شارەزاو پسپۆڕی زمانی كوردییەوە كردووە و خۆم لە دوای بابەتەكەم بۆ ئەوەی پسپۆڕ بۆ ئەو بەشە كوردیانە بدۆزمەوە، لە ڕێگای ماڵپەرەكەی ئێوەوە داوا دەكەم هەركەسێك بڕوانامەی تایبەت بە بابەتەكەی هەیە و دەتوانێت بێت و، وانە پێشكەش بكات لە زانكۆی بەغدا لەو بەشە كووردیانە ئەوا پەیوەندیمان پێوە بكات و، ئێمە هاوكاریی دەكەین و، ئاسانكاری تەواوی بۆ دەكەین لە وەزارەتی خوێندنی باڵادا بۆئەوەی دەستبەكار بێت."
ئاماژەیشی دا كە "بە هیچ شێوەیەك بڕیار نەدراوە خوێندنی ئەو دوو بەشە كوردیەی زانكۆی بەغدا نەهێڵدرێت، بەڵكو بەهۆی كەمیی مامۆستاوە ناچار بوونە ئەمساڵ ڕێژەیەكی كەمتر قوتابی وەربگرن، چونكە ئەگەر قوتابیش وەربگرن دەبێ كەسێك هەبێ وانەیان پێ بڵێتەوە. بۆیە دووپاتی دەكەمەوە كە كیشەكە سیاسی نییە و بە هۆی كەمی پسپۆڕە لە بەشەكان بۆیە ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكەمەوە كە باس لە نەهیشتنی بەشی كوردی دەكەن لە زانكۆی بەغدا."
سەرباز واحید




