قاسم شەشۆ: یەپەگە و پەکەکە دهستیان به پڕوپاگنده و درۆ كردووه
__2015_11_01_h17m36s37__LB.jpg)
شنگال-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دهڵێ، یەپەگە و پەکەکە دەزانن ئازادکردنی شنگال نزیک بووە، بۆیە درۆ و پڕوپاگەندە دەکەن بڵاو دەکەنەوە تا كێشه بنێنهوه.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم شەشۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئامادەکارییەکی تەواو بۆ ئازادکردنی شنگال کراوە و، ئێستا پەکەکە و یەپەگە دەستیان کردووە بە درۆ و پڕوپاگەندە و، باس لەوە دەکەن ھێزێکی زۆریان ئامادە کردووە، چونکە دەزانن ئازدکردنی شنگال زۆر نزیکە."
(قاسم شەشۆ) گوتیشی، یەپەگە و پەکەکە ھیچ ھێزیان لە ناوچەکەدا نییە و خەڵکیش پشتیان ناگرێت و، ئەو ڕێژە کەمەیش کە پشتیان دەگرن، منداڵکارن و مێشكیان شۆردراوهتەوە."
(شەشۆ) ڕوونیشی کردەوە، ٧٤ فەرمان بەسەر شنگالییەکاندا ھاتووە و، جگە لەوەش بەھەزاران قوربانیمان داوە لە پێناو شنگالدا، بۆیە کە شنگالمان ئازاد کرد ڕێگە نادەین، کەس کێشە بنێتەوە لە ناوچەکەدا.
بڵند ئیبراھیم




