بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا بانکی هەرێم پارەی دڕاو دەگۆڕێتەوە
__2015_11_01_h16m10s57__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- جێگری بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی ههرێم ئاشکرای دەکات بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا حکوومەت پارەی دڕاو و کۆن لە هاووڵاتیان وەردەگرێ و بۆیانی دەگۆڕێتەوە.
(ئەحمەد خدر) جێگری بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: "بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا پارەی دڕاوی هاووڵاتیان دەگۆڕینەوە بە پارەی ساغ؛ ئەگەر پارەکە قابیلی گۆڕینەوە بێت بۆیان دەگۆڕینەوە، بەڵام ئەگەر سووتابێت و ڕەنگی بەسەردا رژابێت ناتوانین بیگۆڕینەوە."
(ئەحمەد خدر) ئاماژەی بەوە دا پارەی دڕاو هەرچەند بێت ڕاستەوخۆ لە بانکەکانی کوردستان دەیگۆڕینەوە و دەیدەینەوە بە هاووڵاتیان؛ پارە دڕاوەکان لە لای خۆمان دادەنێین هەر کات بەغدا ڕەزامەند بێت ئەوە بۆیان دەنێرین بۆ گۆڕینەوە."
گۆڕینەوەی پارە لە بانکی ناوەندی مەرجی خۆی هەیە، ئەگەرهاتو پارە دڕاوەکە لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕپێکردن یان پارەکە سوابێت یاخود زیاتر لە سووچێکی لێ بووبێتەوە و بە تیپێکی شەفاف چاک کرابێتەوە، ئەوا لە دەسەڵاتی بانکەکەیاندایە کە بە پارەی نوێ بیگۆڕنەوە. ئەگەر پارەکە لە ئەنجامی خستنە ژێر گڵەوە یان کەوتبێتە ناو ئاوەوە یاخود سووتابێت، ئەوا 90%ی بەهای پارە دڕاوەکە دەدرێت.
یەحیا سابیر




