پارهی ده مانگیان بۆ هاتووه..منداڵانی شیرخۆر قهرهبوو دهكرێنهوه

ههولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری دابەشکردنی خواردەمەنیی ئاشکرای دەکات لە چوارچێوەی قەرەبووکردنەوەی بەشە خۆراکی فەوتاوی مانگانە پارەی شیری منداڵان دەدرێت.
(نەوزاد سابیر) بەڕێوەبەری دابەشکردنی خواردەمەنیی هەولێر بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا پارەی قەرەبووی بەشە شیر لە لایەن بەغدا ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە و پارەکە لە ڕێگەی بریکارەکان دابەش دەکرێـت."
نەوزاد سابیر گوتیشی: "مانگانە ١٤٥٠٠ دینار دەبێت و، قەرەبووەکەش هی 10 مانگی ساڵی 2014ـە؛ ئێستا بریکارەکانی خۆراک پارەکە دابەش دەکەن."
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خواردەمەنیی هەولێر جەختی کردەوە هەر قەرەبوویەکی بەشەخۆراکی فەوتاو لە بەغدا بڕیاری لێ بدرێت هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
یەحیا سابیر




