٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

19 داعش خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە كرد‌

سەرچاوە: KDP.info

گوێڕ-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری گوێڕ دەڵێت، لە میحوەرەكەدا بە بەردەوامی تیرۆریستانی داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن و، بەیانی و شەوی رابردوویش ژمارەیەكی دیكە خۆیان ڕادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كردووە.

(قادر قادر) بەرپرسی میحوەری گوێڕ، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستانی داعش بەردەوامن لە خۆڕادەستكردنیان و ئەمشەویش لە میحوەری گوێڕ بە دوو كاروان خۆیان ڕادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كرد،‌ سەرەتا هەشت داعش و كاروانی دووەمیش بەرەبەیانی بوو كە یازدەی دیكە خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كرد، واتا سەرجەمیان نۆزدە تیرۆریست بوون"‌.

بەرپرسی میحوەری گوێر گوتیشی:  "سەرجەمیان بۆ لێكۆڵینەوە ڕادەستی سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور و گوێڕ كراون".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار