٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوت و جلوبەرگی زستانە بەسەر ئاوارەكاندا دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  بەرپرسی كەمپەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك رایگەیاند، بۆ وەرزی زستان لە سنووری پارێزگای دهۆك دەستیان بە دابەشكردنی نەوت و جلوبەرگی زستانە بەسەر ئاوارەكاندا كردووە، ئەوەی دیكەیش چی پێویست بێت لە داهاتوودا دەیكەن.

(ئیدریس ساڵح) بەرپرسی كەمپەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی نەوت بەسەر ئاوارەكاندا دەكەین، كە زیاتر لە 100 هەزار خێزانی ئاوارە لە سنووری دهۆك لەناو كەمپەكان و لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین، بۆ ئەمەیش هەر خێزانێكی ئاوارە بێبەرامبەر 200 لیتر نەوتی دەدرێتێ".

گوتیشی: "بۆ وەرزی زستان هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە و هەماهەنگیمان لەگەڵ ڕێكخراوەكانی نێودەوڵەتی كردووە و هیچ كێشەیەكی ئەوتۆ نییە، هەروەها دەستمان بە دابەشكردنی جلوبەرگی زستانە بەسەر ئاوارەكاندا كردووە، ئەو خێمانەیش كە كۆنن، دەیانگۆڕین و خێمەی نوێ بەسەر ئاوارەكاندا دابەش دەكەین، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە حكوومەتی عێراق وەك پێویست هیچ شتێكی پێشكەش بە ئاوارەكان نەكردووە، ئەگەر لەگەڵ حكوومەتی هەرێم هاوكار بووایە، زیاتر دەمانتوانی خزمەتی ئاوارەكان بكەین".

ڕابین شێروانی
 

 

هەواڵی پەیوەندیدار