٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە و ئاساییش ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراوی داعشیان تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info-  بەرپرسی لیژنەی ناوچەی زومماری پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە ‌و ئاساییش ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراوی تیرۆریستانی داعشیان تەقاندەوە بەر لەوەی بگاتە سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە.

(ساڵح میرانی) بەرپرسی ناوچەی زومماری پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە سەعات 7 و 30 خولەك لە عەوینات ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMWـی تیرۆریستان كە مینڕێژ كرابوو و خۆكوژێكیشی تێدا بوو، لە بازگەی ئاساییشی عەوینات ویستی خۆی بگەیێنێتە سەنگەرێكی هێزەكانی پێشمەرگە و خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام هەر زوو لەلایەن هێزەكانی ئاساییش و هێزەكانی پێشمەرگەوە لەو سەنگەرە تەقەی لێ كراو تەقێندرایەوە".

بەرپرسی ناوچەی زومماری پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار