٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یونسێف دژی لایه‌نێكی سیاسی ڕاپۆرتێك به‌رز ده‌كاته‌وه‌.. نابێ منداڵ توندوتیژیی پێ بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-  سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێ پێشوازییان لە لە شاندێكی ڕێكخراوی یونسێف كردووە و سەرجەم بەڵگە و دیكۆمێنتەكانی خۆیان لەبارەی بەكارهێنانی منداڵ لە توندوتیژی و هێرشەكانی ئەم دواییە داوەتە یونسێف و، ئه‌وانیش جەختیان لەوە كردەوە كە نابێ لایەنێكی سیاسی بۆ بەرژەوەندیی حزبی و سووتاندنی بارەگا و خۆپێشاندان و توندوتیژی منداڵ بەكار بهێنێت، ڕاپۆرتی خۆیانیش لەو بارەیەوە بەرز دەكەنەوە.

(چیا‌و پترس سڵێوە) سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شاندیكی ڕیكخراوی یونسێف(uncef)  بە سەرۆكایەتیی (د. فەرید) بەرپرسی بەشی پاراستنی مافەكانی منداڵان لەو ڕێکخراوە، سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی كرد. ئەم ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە زیاتر لە بواری پەروەردە و خوێندن و بەدوواداچوون لەسەر ڕەوشی منداڵان كار دەكات، ئەم تیمەشی كە سەردانی ئێمەیان كردبوو بۆ ئەوە هاتبوون لە بابەتی مافی منداڵ و بەكارهێنانی منداڵ لە جموجۆڵی سەربازی و چەك و خۆپێشاندان و توندوتیژی و بەرژەوەندی حزبیەوە بكۆڵنەوە. كاتێك ئێمە بابەتی گرژی و خوپێشاندانەكان و بەكارهێنانی منداڵانمان لەم گرژیانەی ئەم دواییە بە دیكۆمێنت و بەڵگە پێشكەش بە شاندەكەی یونسێف كرد و، بۆیاینمان ڕوون كردەوە كە چۆن ئەم منداڵانە بەكار هێندراون بۆ خۆپێشاندان و هێرشكردنە سەر بارەگای حزبی، چۆن منداڵ بە هۆی ئەم هێرشەوە لەناو بارەگادا خۆیشی سووتاوە. ئەوان گەیشتنە ئەو بڕوایەی مافی منداڵان پێشێل كراوە لەم خۆپێشاندان و هێرشانەدا. لەگەڵیان ڕێك کەوتین كە لیژنەیەكی هاوبەش ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكان بكەین لە دەڤەری سلێمانی و گەرمیان بۆ بەدواداچونی پێشێلكارییەكان و دواتر ڕاپۆرتێكی تایبەت و هاوبەش ئامادە بكەین ."
سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕوونی كردەوە كە: "كاتێ خۆپێشاندان و توندوتیژییەكان لە دەڤەری سلێمانی و گەرمیان سەری هەڵدا ئێمە كۆمەڵێك ڕەخنە و تێبینیمان هەبوو. خۆم دوام لە سەرجەم نووسینگەكانی دەستە كرد كە ڕاپۆرتم لەبارەی ئەم خوپێشاندان و توندوتیژیانەوە بۆ ئامادە بكەن و، بە تایبەتیش تیشك بخەنە سەر بەكارهێنانی ئەو منداڵانەی كە دەمانبینی لە خۆپێشاندانەكاندا بەردیان دەگرتە بارەگا حزبییەكان و، بارەگای حزبیان دەسووتاند و، زۆر كاری ناڕەوایان پێ دەكرا. یونسێفیش جەختی لەوە كردەوە كە نابێ لایەنێكی سیاسی بۆ بەرژەوەندیی حزبی و سووتاندنی بارەگا و خۆپێشاندان و توندوتیژی منداڵ بەكار بهێنێت، دوای بەدواداچون و لێكۆڵینەوە ئەم شاندەی یونسێف بەڵگەكان دەكەن بە ڕاپۆرت و بەرزی دەكەنەوە."
جەختیشی كردەوە كە "ناكۆكی و ململانێ سیاسیەكانی حزبەكانی هەرێمی كوردستان و ڕاجیاوازەكانیان نەدەبوو ببێتە هۆی هێنانەسەرشەقامی مندداڵان و بەكارهێنانیان بۆ ئەجێندایەكی حزبی. جا ئەم كارە لەلایەن هەر حزبیكەوە بكرێت ئێمە ناوەكەی نابەین بەڵام پێشێلكارییە. ئێمە لە دەستەكەماندا دژی بەكارهێنانی منداڵ بۆ خۆپێشندان و توندڕەوی و بەكارهێنانی چەك و هەر شێوازیكی تری بەكارهێنانی منداڵان كە ببێتە هۆی تێكچوونی بارودۆخی ناوچەكە دەوەستینەوە. لەبەر ئەوەی پێشێلی مافی مرۆڤ و مافی منداڵانە. پڕۆژەیاسایەكمان ئامادە كردووە بۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ دەركردنی یاسایەكی تایبەت بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و منداڵان".
ئاماژەیشی دا كە "دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و، ڕێكخراوەكانی سەر بە یوئێن كاریان هەر چاودێرییە و، ناتوانن کەس سزا بدەن. بەڵام ئێمە وەكو دەستە دوای تەواوبوون ڕاپۆرتەكەمان بەرز دەكەینەوە بۆ دەستەی دادوەری و داواكاری گشتی، چونكە ئەوان بەرپرسن لەوەی كە بە شێوەیەكی یاسایی بە دوای بابەتەكەدا بچن و كەمتەرخەم و سنووربەزێن سزا بدەن".
سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار