٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"له‌دهۆكدا پارتی و یه‌كگرتوو رێككه‌وتون"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  بەرپرسی لقی 1ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "ڕێککەوتنی ئێمە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی هیچ پەیوەندییەکی بە بابەتی سەرۆکایەتیی هەرێم و، قەیرانەکانی دیکەوە نییە، هەڵوێستی یەکگرتوو ڕوون و ئاشکرا بوو، بۆیە توانیومان لەگەڵیاندا ڕێک بکەوین."

(عەبدوالغالق باپیری) بەرپرسی لقی 1ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ڕێککەوتنی ئێمەی پارتی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیدا لەسەر حکوومەتی خۆجێییەکەی پارێزگای دهۆک، هیچ پەیوەندییەکی بە بابەتی سەرۆکایەتیی هەرێم و بابەتەکانی دیکەی ئێستا لە هەرێمی کوردستانەوە نییە، ئەو ڕێککەوتنە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و کابینەی 8ـی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست بوو، لە پارێزگای سلێمانی، وەک پارێزگای دهۆک نییە، کە هیچ لایەنێک زۆرینەی دەنگەکانی لەو پارێزگایە بە دەست نەهێناوە، کەچی لە پارێزگای دهۆک پارتی دوو بەشی کورسییەکانی ئەنجوومەنی بە دەست هێناوە، جگە لەو لایەنانەی نزیک لە پارتی، بۆیە زۆر بە یاسای و بە شێوەیەکی ئاسان حکوومەتی خۆجێی دهۆکی پێک هێنا، بەڵام لەبەر ئەوەی کابینەی هەشتەم کابینەیەکی بنکەفراوان بوو، پارتی دەیه‌وێت ئەو بنکەفراوانییە لە پارێزگاکانیشدا ڕەنگ بداتەوە."
گوتیشی: "لەبەر ئەوەی یەکگرتووی ئیسلامی زووتر هاتە پێشەوە و هەڵوێستی ئەوان ڕوون و ئاشکرا بوو، لەبەر ئەوە پارتی پێی خۆش بوو یەکگرتووی ئیسلامی لە حکوومەتە خۆجێییەکەی پارێزگای دهۆکدا بەشی هەبێت؛ لەلایەکی دیکەشەوە دانوستانی پارتی و یەکگرتوو ئاسانتر بوو، بۆیە توانیومان گورجێ لەگەڵ یەکگرتوودا ڕێک بکەوین؛ هەڵبەت لەگەڵ لایەنەکانی دیکەیشدا هیچ کێشەیەکمان نییە، بەڵام ئەوە گرێ دراوە بە هەڵوێستی ئەو لایەنانەوە کە تا چەند لە پارتی دیموکراتی کوردستان دێنە پێشەوە".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار