سهعدیه..ئاوارە کاروانێكی دیكهیان لێ گهڕایهوه

سهعدیه-KDP.info- بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ٢٦٨ خێزانی دیکە گەڕانەوە بۆ سەعدیە.
(عامر ڕەفعەت) بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ بڕیا ربوو ٣٣٦ خێزانە ئاوارەی دیکە بگەڕێنەوە بۆ سەعدیە، بەڵام ٢٦٨یان لێ گەڕانەوە و، باقییەکەیان ئامادە نەبوون بگەڕێنەوە؛ تا ئێستا نزیکەی ٥٠٠ خێزان گەڕوانەتەوەسەعدیە."
(عامر ڕەفعەت) گوتیشی، پێشتر نزیکەی ٧٠٠ خێزان گەڕابوونەوە، بەڵام لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و، نەبوونی پێشمەرگە لە ناحیەکە، زۆرێکیان لێ ئاوارە بوونەوە.
(ڕەفعەت) ڕوونیشی کردەوە، ئێستا حەشدیشەعبی ناوچەکە دەپارێزن؛ ئەگەر پێشمەرگە لە ناوچەکەدا بێت، خەڵک زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ سەعدیە، چونکە خەڵکی ناوچەکە متمانەیەکی زۆریان بە پێشمەرگە ھەیە.
گوتیشی، تا ئێستا ھیچ بەرنامەیەک نییە بۆ گەڕانەوەی تهواوی ئاوارەکانی جەلەولا؛ ھەر چەندە ئێستا گەڕەکی عەسکەری ئامادەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.
بڵند ئیبراھیم




