٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لۆگۆی سوپاس و پێزانین، پێشكەشی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە یەكێتیی ئەورووپا كرا

سەرچاوە: KDP.info

بڕۆكسل-KDP.info-  ئەمڕۆ شاندی باڵای پێشمەرگە، لۆگۆی سوپاس و پێزانینی تایبەتی وەزارەتی پێشمەرگەیان پێشكەشی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەورووپا كرد.


لە چوارچێوەی سەردانەكەی شاندی باڵای پێشمەرگەی كوردستان بۆ ناتۆ و پەرلەمانی ئەورووپا و پەرلەمانی فیدراڵیی بەلجیكا و ئەنجوومەنی پیرانی بەلجیكا و هەندێ لە وڵاتانی ئەندامی ئەو دوو ڕێكخراوە، شاندی پێشمەرگە وەك پێزانین و سوپاسێك، لۆگۆی تایبەتی وەزارەتی پێشمەرگەیان پێشكەشی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەورووپا كرد.

لە باڵاخانەی پەرلەمانی ئەورووپا لە ستراسبورگ، (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) كە سەرۆكایەتیی شاندەكەی دەكرد، بە ئامادەبوونی (سیروان بارزانی) و شاندی یاوەریان، لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگەی دایە دەست (دلاوەر خالید ئاژگەیی) نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ناوی شاندەكە و تەواوی هێزی پێشمەرگەوە، سوپاسی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەورووپا كرد بۆ ڕێكخستنی ئەو سەردانە فەرمییە و سازدانی زنجیرەیەك سەردانی سەركەوتوو لە برۆكسل و ستراسبورگ.

لە لای خۆیەوە (دلاوەر ئاژگەیی) بە ناوی خۆی و هاوكارانی لە نوێنەرایەتی، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو سەردانە مێژووییە دەربڕی كە بۆ یەكەم جار لە ئاستی یەكێتیی ئەورووپا و ناتۆ لە برۆكسل بەڕێوە چوون و رایگەیاند كە، نوێنەرایەتی بە ئەركی خۆی دەزانێ وەك پردێكی پەیوەندی ڕۆڵی هەبێ لە نزیككردنەوەی لایەنەكان بە ئامانجی پتەكردنی پەیوەندییە سەربازییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناتۆ و یەكێتیی ئەورووپا.   

هەواڵی پەیوەندیدار