٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە، راگەیێندراوێك سەبارەت بە سێ نمرەی قوتابیان بڵاو دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیێندراوێك سەبارەت بە سێ نمرەی قوتابیان بۆ پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بڵاو دەكاتەوە، كە ماوەیەكە دەنگۆی جیاجیای لەبارەوە بڵاو دەكرێتەوە.

لەراگەیێندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، هاتووە: "قوتابیانی بەڕێز، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خۆی بە سەرفراز دەزانێت لە خزمەتكردنی قوتابیانی كوردستان و بڕیار و ڕاسپاردەكانی ئەم دوو ساڵەی ڕابردوویش، نیشانەی خەمخۆریی ئێمەیە بۆ ئەم توێژە خۆشەویستە كە بە دڵنیاییەوە پێویستە لەمە باشتر و زیاتر خزمەت بكرێن. بڕیارەكانی (چاككردنی تێكڕا ـ تحسین معدل) و (ساڵی نەكەوتن) و (بەشداریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی دوانزە بە هۆی بەرگریكردن لە نیشتمان و شەڕی تیرۆریستان) و (بەشداربوونی ئەو قوتابییە دەرەكیانەی كە لە چوار وانە كەوتبوون) و (ئارەزوومەندكردنی هەر قوتابخانەیەك بۆ منداڵە شەهیدە سەربەرزەكانی كوردستان)، هەمووی لە بەرژەوەندیی قوتابیان و گەلەكەماندا بوونە و ئێمە دڵخۆشین بەو خزمەتكردنە".

ئاماژەیش دراوە كە: "سەبارەت بە پێدانی سێ نمرە بەو قوتابیانەی پۆلی دوانزەیەم كە ساڵەكەیان بە نەكەوتن بۆ هەژمار كراوە و لە بنەڕەتدا وەزارەتی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دەیدات، پێمان باشە ئەگەر قوتابیانی ساڵی دووەم (۲۱) نمرە وەربگرن، لە هەمان كاتدا با قوتابیانی ساڵی یەكەم بە كەمێك جیاوازییەوە زیاتر وەربگرن؛ بۆیە ئێمە ئەركی سەرشانی خۆمان پێش كۆتاییهاتنی ماوەی كرانەوەی (زانكۆڵاین) جێبەجێ دەكەین و ناوی قوتابیانی ساڵی یەكەم و دووەم بە هەردوو خولەكانیانەوە و ناوی ئەو قوتابیانەی بە دوو ساڵ زیاتر دەرچوونە، پێشكەش بە وەزارەتی (خوێندنی باڵا) دەكەین، هەرچەندە پێشتریش و لە ڕێكەوتی (۲٠۱٥/۹/۳٠) بە گشتی (بێ جیاكردنەوە) ناوەكانمان ڕادەستی ئەو وەزارەتە كردووە، بەڵام هەر لە سەرەتاوە ئەم بابەتە لە لایەن ئەوانەوە دوودڵیی پێوە دیار بوو".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار