"گۆڕان بووهته حزبێکی مێدیایی و چەواشەکار"

سلێمانی-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەڵێ، گۆڕان بووهته حزبێکی مێدیایی و چەواشەکار و دەیەوێت لە سنووری سلێمانیدا بە شێوازێکی ئەمنی زوڵم لە کادیرانی پارتی بکات؛ دەیشڵی ئەو دەنگۆیانەی دەربارەی ئاژاوەکە هەڵیانبەستووە، درۆی شاخدارە.
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی (فارس نەوڕۆڵی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "گۆڕان ئێستاکە بووە بە حزبێکی مێدیایی و چەواشەکار، چونکە ھیچیان پێ نەماوە و تەنها لە ڕێی مێدیاوە درۆ بۆ پارتیی ھەڵدەبەسن؛ دەنگۆیان داخستوە گوایە ئەو ئاژاوەچیانەی ھێرشیان کردووهتە سەر بارەگاکانی پارتی، کادیری پاراستنیان تێدا بووە! پەلەقاژەیانە بەو درۆ شاخدارانە و دهیانهوێ ئەو زوڵمەی لە پارتی کردوویانە، بیبەنە قاڵبێکی ترەوە."
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ڕوونیشی کردەوە، کە بارەگاکانی پارتییان سووتاند، چۆڵ کرابوو؛ کادیرێکی ئێمەی لێ نەمابوو.
بڵند ئیبراھیم




