لە کەرکوودا شانە داعشێکی دی ده‌ستگیر كران
__2015_10_29_h16m17s40__LB.jpg)
كه‌ركووك-KDP.info- پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركووك کۆمەڵە تیرۆریستێکیان ده‌ستگیر كرد كه چه‌كداری داعش بوونه و، ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتن و ڕفاندن و ته‌قینه‌وه له شاری كه‌ركووكدا.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركووك، بە ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شه‌ش تیرۆریستمان ده‌ستگیر كردووه؛ لەو چوار پێنج مانگەیشدا کۆمەڵێکی دیکەیشمان لێیان دەستگیر کردبوو، کە 9کەسیان لێ حوكم دراون؛ ئه‌م تیرۆریستانه گروپێكن له ساڵی 2008ـه‌وه په‌یوه‌ندیان كردووه بە قاعیده و، ده‌وڵه‌تە ئیسلامییەکەی داعشەوە."
عه‌مید (سه‌رحه‌د) گوتیشی: "ئه‌و تیرۆریستانە لەو شاری کەرکووک و ده‌ورووبه‌رەیدا، پێنج ئۆتۆمبێل و زیاتر له 15 عەبوه و چه‌ند ماتۆڕێكیان ته‌قاندووەته‌وه و، چەند كه‌سێکیشیان تیرۆر كردووه؛ له‌وانه (شێخ عه‌بدولڵا سامی عاسی) پیاوماقووڵی هۆزی عوبێد كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای کەرکووکیش بوو؛ (شێخ حازم حاجی) پیاوماقووڵی جه‌والیه‌كان، کە سه‌ركرده‌ی سه‌حوه‌یش بوو؛ له‌گه‌ل به‌رپرسی سه‌حوه له كه‌رتی تازه و پێنج پۆلیسی بنكه‌ی پۆلیسی تازه‌شیان شه‌هید كردووه و، له‌گه‌ڵ مقه‌ده‌مێكی پۆلیسیش به ناوی (سه‌ركه‌وت) به‌ڕێوەبه‌ری دژه‌تاوان (مكافحه) بووه له داقووق و كورد بووه؛ کۆمەڵە سه‌ربازێکی عیراقییشیان له ناحیه‌ی تازه و شاری کەرکووکدا شه‌هید كردووه؛ هه‌روه‌ها جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا بوونه، ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ل ئه‌نسارسونه‌دا كێشه و گرفتیان هه‌بووه و، هەندێ لەوانیشیان ئه‌نسارسونه‌ش كوشتووه."
به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی کەرکووک گوتیشی: "ئه‌و گروپه تیرۆریستیه چه‌ند به‌شێك بوونه؛ به‌شێكیان تایبه‌ت بوونه به كوشتن و، به‌شێك به بۆمبرێژكردن و به‌شێكی تریش خەرریکی چاودێریكردنی به‌رپرسە ئه‌منی و ئیداری و حزبییەکانی سنووری شاری کەرکووک بوونە."
(سه‌رحه‌د قادر) ئه‌وه‌شی باس كرد: "دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش‌یش ئه‌م گروپه په‌یوه‌ندیان كردووه و، به داعشەوە و به‌شدارییان كردووه له شه‌ڕه‌كانی سنووری قه‌زای حه‌ویجه و، دووز و ناحیه‌ی مرته‌قا و، تا ده‌گاته سنووری تكریت و سه‌لاحه‌دین و، هه‌روه‌ها له هێزی تایبه‌تی داعش بوونه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پسپۆڕ بوونه له كاری تیرۆریستی له‌سه‌ر بڕیاری به‌رپرسانی ئیداری و سه‌ربازی داعش ئه‌مانه‌یان ناردووەته‌وه بۆ ناو کەرکووک؛ وه‌كو شانه‌یه‌كی نووستوو كاریان كردووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌یان نییه، بۆیه ئێستا ته‌قینه‌وه ناکه‌ن وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن و، هه‌موو مانگێگ تا ئێستا 300هه‌زاریان بۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ن، خۆشبه‌ختانه توانیمان هه‌موویان ده‌ستگیر بكه‌ین و له به‌ردەم دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه."
نەشوان بەرزنجی




