"دهمێكه گۆڕان پیلانی بۆ ئاژاوەنانەوە له سنووری سلیمانی داڕشتووه"

ههولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، لە میانەی سەردانی ئۆرگانەکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا، بۆمان دەرکەوت کە گۆڕان دەمێکە پلانی داناوە ئاژاوە بنێتەوە و، هەولێریشی تێوە بگلێنێت؛ مەبەستی سەرەکیشی هەر لێدانی پارتی بوو.
(نازم ھەرکی) جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان و، ئەندامی شاندی فراکسیۆنی زەرد بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کە چووینە سەردانی بارەگاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، زۆر شتمان بۆ ڕوون بووەوە؛ ئەمڕۆش سەردانی ھەڵەبجە و کەلارمان کرد و سبەی سەردانی ڕانیەش دەکەین.''
(نازم ھەرکی) گوتیشی، ''بۆمان دەرکەوت و، بەڵگەش ھەیە کە گۆران ماوەیەکی زۆرە پیلان دادەنێت بۆ ئەوەی ئاژاوە بنێتەوە و، بەرپرسەکانیشیان لەزۆر شوێن باسیان لەوە کردووە پارتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەردەکەین! خۆی نیازیشیان هەر لێدانی پارتی بووە.''
دەیشڵێ، جگە لە سلێمانی پیلانیان دانابوو، پارێزگای ھەولێریش بشڵەژێنن، بەڵام نەیانتوانی و شکەستیان ھێنا.
بڵند ئیبراھیم




