٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمه‌رگه ‌له‌ شنگالدا له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ داعشی شكاند

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاشکرای کرد، تیرۆریستانی داعش لەشنگال لەسێ قۆڵه‌وه‌ ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و شكستیان پێ داون.

عەمید (عێزەدین سندی) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستە داعشەکانی نێو شنگال لە چەند قۆڵێکەوە ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و داعش شكستی بردووه‌ و وا له‌ڕاكردندایه‌."
گوتیشی، تیرۆریستان کوژراو و برینداریان زۆرە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار