٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراكسیۆنی زه‌رد چوونه‌ گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- ئەندامێكی فراكسیۆنی زەرد دەڵێ ئەمڕۆ لە درێژەی سەردانەكانی شەندەكەی فراكسیۆنی زەرد سەردانی لقی 12 و لقی 22مان كرد و، زانیارییەکی وردیشمان دەست خستووە بۆ ئەوەی بەدواداچوونی ورد لەسەر هێرشەكانی سەربارەگاكانی پارتی بكەین.

(فەیرۆز تەها) ئەندامی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی راگەیاندكە "ئەمە دوو ڕۆژە شاندێكی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی ئۆرگانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و، بەردەوامیش دەبین؛ ئەمڕۆ 28ی تشرینی یەكەم سەردانی لقی 12ی هەڵەبجەی شەهید و لقی 22ی گەرمیانمان كرد. ئامانجمان لەم سەردانە ئەوەیە كە هەماهەنگییەکی زیاتر دروست بكەین لەنێوان فراكسیۆنەكەمان و ئۆرگانەكانمان لەم سنوورەدا، هەروەها پێداچوونەوە و بەدواداچوونی ورد بكەین لەسەر ئەم هێرشە ناڕەوایانەی لەم دوواییە لەم سنوورەدا كرانە سەربارەگاكانی پارتی لەلایەن تاقمەكەی نەوشێروانەوە ."
ئەو ئەندامەی شاندەكە جەختیشی كردەوە كە "ئەم هێرشانە هێرشی نەرەوابوون بۆ كوشتنی كادیرانمان و سووتاندنی بارەگاكانمان، هەتا سووتاندنی ماڵی پێشمەرگەی پارتیشی لێ كەوتەوە كە لە بەرەی شەڕە لە دژی تیرۆریستان و بەرگری لەم خاك و نیشتمانە دەكات. ئێمە وەكو شاندەكەی فراكسیۆن زانیاری زۆر باشمان دەست خستووە، لەبارەی هێرشەكان و بەدواداچوونی زۆر وردیش دەكەین ."
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار