٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ میحوه‌ری خازر پێشمه‌رگه‌ داعشی ئاگرباران کرد

سەرچاوە: KDP.info

 خازر-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە لە چەند ناوچەیەکی میحوەری خازر بە چڕی مۆڵگەکانی داعشیان بۆردومان کرد و، ئاگری لێ بەرز دەبووەوە.

عه‌مید (سەید ھەژار) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزی پشتوانی پێشمەرگە لە میحوەری خازر مۆڵگەکانی داعشیان لە گوندی مفتی و، ھەندێک دەواجنی لێیە بە چڕی بۆردومانیان کردن و، ئاگر لە مۆڵگەکانیان بەر بوو."
عەمید (سەید ھەژار) گوتیشی، زیانێکی زۆر لە داعش دراوە، بەڵام جارێ نازانین چەندیان لێ کوژراوە.
ڕوونیشی کردەوە، داعش ناتوانن بەرانبەر پێشمەرگە خۆیان ڕابگرن و، وەکو جاران نەماون و لاواز بوونە، چونکە ھێزی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکان زۆریان لێ کوشتوونە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار