٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌كه‌كه بووەتە ‌هۆی ئاوه‌دان‌نه‌كرانەوەی هەندێ گوند

سەرچاوە: KDP.info

ڕواندز-KDP.info- قائیمقامی شارۆچکەی ڕواندز ڕایگەیاند، 4 گوندی سنووری ڕواندز، لەبەر پەکەکە ئاوەدان نەکراونەتەوە، خەڵکی گوندی 'زارگەلی'ـیش لە ترسی پەکەکە ناوێرن بگەڕێنەوە بە تایبەتی دوای دەستگیرکردنی کوێخا (موختار) و دوو کەسی دیکە، چونکە هەر کەسێک بگەڕێتەوە دەستگیر دەکەن.

(سیروان ڕۆژبەیانی) قائیمقامی شارۆچکەی ڕواندز، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گوندی بوکریسکان ئاوەدان بووەتەوە و، قوتابخانە بۆ قوتابیەکانی ئەو گوندە کراوەتەوە، بەڵام گوندی زارگەلی، ئاوەدان نەکراوەتەوە، قوتابیەکانی لەو گوندانەدا دەخوێنن کە تێدا نیشتەجێ بوونە، هۆکاری نەگەڕانەوەی ئەوانیش بۆ هەبوونی پەکەکە لە ناوچەکە دەگەڕێتەوە، بە تایبەتی لە دوای دەستگیرکردنی کوێخای گوندەکە و دوو کەسی دیکە، کە پاش ماوەیەکی زۆر ئازاد کران، بۆیە ناوێرن بگەڕێنەوە، دەترسن ئەگەر بگەڕێنەوە پەکەکە دەستگیریان بکات.

(سیروان) ئاماژەی بەوەیش کرد، 4 گوند لە سنووری ڕواندز لەبەر پەکەکە ئاوەدان نەکراونەتەوە، کە دوو گوند لەبەر ئەوەی پەکەکەی تێدایە، خەڵکەکەی هەر ناوێرن بگەڕێنەوە، دوو گوندەکەی دیکەیش ئاوەدان کرابوونەوە و خەڵکەکەی گەڕابوونەوە، بەڵام لە ترسی شەڕی پەکەکە و فڕۆکەی تورکیا ناوێرن بگەڕێنەوە.

ڕابین شیروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار