ئه‌مڕۆ ساڵێكی تێپه‌ڕ كرد.. هه‌رسێ فه‌رمانده‌كه‌ی شه‌ڕی ڕزگاركردنی كۆبانی ورده‌كارییه‌كان ده‌خه‌نه ڕوو
__2015_10_28_h17m3s16__LB.jpg)
هەولێر -KDP.info- كۆبانی نه‌كه‌وت چونكه پێشمه‌رگه گه‌یشته شار و له‌وێ، له‌پاڵ شەڕڤانانه‌وه داعشیان دایە دواوە؛ دووباره پێشمه‌رگه گه‌یشت و ئه‌م جاره‌یشیان دڵنیایی دا كه كۆبانی نزیكه له ئازادكردنی یه‌كجاره‌كی؛ بۆ جاری سێه‌م پێشمه‌رگه گه‌یشت و به جیهانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وه‌تا كۆبانی به 400 گوندیشه‌وه ئازاد كرا. هه‌رسێ فه‌رمانده‌کەی كاروانه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی كۆبانی له‌و ڕیپۆرته‌دا ورده‌كارییه‌كانی ئازادكردنی كۆبانی ده‌خه‌نه ڕوو.
ساڵێك لەمەوبەر له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی و به بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه یه‌كه‌م كاروانی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه كۆبانی. ئه‌وكات كۆبانی بووبوو بە وێرانه و، داعش له سێ لاوه گه‌مارۆی دابوو؛ 85%ی كه‌وتبووه ده‌ست داعش و له هه‌موو لایه‌كه‌وه داعش هوروژمی دەهێنا و ده‌هاته پێشه‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌م كاروانی پێشمه‌رگه گه‌یشت و پێشڕه‌وی داعشی به هاوكاری شەڕڤانان وه‌ستاند و كۆبانی پاراست..سه‌باره‌ت به چوونی یه‌كه‌م كاروانی پێشمه‌رگه لیوا (عه‌بدولقەهار دۆسكى) فه‌رمانده‌ى كاروانى یه‌كه‌مى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه بۆ كۆبانی به‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "(سه‌رۆك بارزانى) ڕایسپاردین تا بچینه كۆبانی و له‌وێ، بۆ ڕزگارکردنی كۆبانێ و، شكاندنی داعش بجه‌نگین، ئه‌و كاته‌ی ئێمه چووین گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر كۆبانی بوو و، داعش كۆنتڕۆڵی زۆر ناوچه‌ی كردبوو، خه‌ریك بوو به ته‌واوه‌تی كۆبانی ده‌كه‌وته ژێر چنگی داعش، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئێمه خه‌ڵكی كۆبانێ و شه‌ڕڤانانیش گه‌لێك دڵخۆش بوون، چونكه 85%ی كۆبانی داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرتبوو، هه‌رچووین یه‌كڕاست ده‌ستمان پێكرد و به‌هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و شه‌ڕڤانان توانیمان سه‌دا٦٠ـی كۆبانی پاك بكه‌ینه‌وه له داعش، ئه‌و كات جه‌نگ له‌گه‌ڵ داعش گه‌لێك سه‌خت بوو چونكه له سێ لاوه كۆبانێیان گه‌مارۆ دابوو، ئێستایش ئێمه ئاماده‌ین هه‌ر مه‌ترسیه‌ك ڕوو بكاته ڕۆژئاوای كوردستان بچین و، جارێكی دیكه ناحه‌زانی كورد وه‌ده‌ر بنێینه‌وه.
)لیوا عەبدولقەهار) گوتیشى: "لاى پێشمه‌رگه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان كۆبانێ و هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و مەهاباد و دیاربه‌كر و ته‌واوى پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان (سه‌رۆك بارزانى) بۆ كوێ فه‌رمانمان پێ بكات ئاماده‌ین بچین؛ له باكوور و باشوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات."
دووه‌م كاروانی پێشمه‌رگه بۆ پشوودانی كاروانی یه‌كه‌م و، له‌ئه‌ستۆگرتنی پارێزگاری له كۆبانی و پێشڕه‌ویكردنی زیاتر گه‌یشته كۆبانی، ئه‌و كاروانه‌یش پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان كرد و، توانیی ئازادكردنی كۆبانی بگه‌یێنێتە سه‌دا٨٠، پێوه‌ست به‌م كاروانه‌یش لیوا (شه‌وكه‌ت مزوورى) فه‌رمانده‌ى كاروانى دووه‌مى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه بۆ كۆبانێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "به وره‌یه‌كى به‌رز و سه‌ربڵندییه‌وه وه‌كو كاروانى دووه‌مى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه كه له 165 پێشمه‌رگه پێك ده‌هاتین له‌نێو كه‌یف و خۆشى خه‌ڵكى كۆبانێ توانیمان بگه‌ینه نێو ئه‌و شاره و، دواى ئه‌وه‌ى كاروانى یه‌كه‌م توانیان 60 له‌سه‌دى كۆبانێ ڕزگار بكه‌ن ئێمه‌ش توانیمان ئه‌و ڕێژه‌یه بگه‌یێنینه سه‌دا٨٥ و دوایی به ته‌واوەتى ئازاد کرا؛ له دواى ئێمه بۆیه له‌م ڕۆژه بێگومان كه‌یفخۆشین چونكه توانیمان به‌شێكى تر له كوردستان له تیرۆریستان پاك بكه‌ینه‌وە."
سێیه‌م كاروانی پێشمه‌رگه ته‌واوكه‌ری كاروانی یه‌كه‌م و دووه‌م به هاوكاری شه‌ڕڤانانه‌وه توانییان كۆبانی به ته‌واوه‌تی له ده‌ستی داعش ڕزگار بكه‌ن و، 400 گوندی سه‌ر به كۆبانێیش ئازاد بكه‌نه‌وه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه فه‌رمانده‌ى كاروانى سێیه‌مى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌ش لیوا (مسلیح زێبارى)یش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند :"کە كاروانى ئێمه‌ى پیشمه‌رگه گەیشتە كۆبانێ، توانیمان ته‌واوى ئه‌و شاره ڕزگار بكه‌ین و، به ته‌واوەتى له تیرۆریستانى داعشی پاك بكه‌ینه‌وه؛ پاشان له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان و، به هاوكاریی فرۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان نزیكه‌ى 400 گوندیشمان ڕزگار کرد."
لیوا (مسلیح) ئه‌وه‌شى گوت كه: "ئه‌و ڕۆژه هیچ كات له‌بیر ناكرێت له لاى هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى به‌شداریمان كرد له ئازادكردنى كۆبانێ خه‌لكى ئه‌وشاره له‌خۆشیان ده‌گریان و ئاڵاى كوردستان و ئێمه‌یان ماچ ده‌كرد، ئێستاش ئاماده‌ین هه‌ر كاتێك (سه‌رۆك بارزانى) فه‌رمانمان پێ بكات، هاوكارى برا شه‌ڕڤانه‌كان ده‌كه‌ین."
جێی ئاماژه‌یه كه کاروانى یەکەمى هێزى پێشمەرگە لە 28ـى تشرینى یەکەمى 2014 لە هەولێرەوە بەرەو کۆبانێ بەڕێ کەوتن، كه ژماره‌یان 171 پیشمه‌رگه بوون و، ماوەى 35 ڕۆژ لەوێ بوون بە چەکى قورس و مامناوەند پاشان گەڕانەوە؛ کاروانى دووەمیش لە 3ـى کانوونى یەکەمى 2014ـدا کەوتە ڕێ و، ماوەى 43 ڕۆژ له‌و شارەدا بوون و، کاروانى سێیەمیش 15ـى مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ بەڕێ کەوتن بەرەو ئه‌و شاره و، توانییان ته‌واوى شاره‌كه له تیرۆریستانى داعش پاك بكه‌نه‌وه؛ دواى ئه‌وانیش كاروانى چواره‌م گه‌یشته ئەوێ و، دواى ته‌واوبوونى ئه‌ركه‌كه‌یان ئه‌وانیش وه‌كو كۆتا كاروانى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه له كۆبانێ گه‌ڕانه‌وه باشوورى كوردستان.
نه‌شوان به‌رزنجى


__2015_10_28_h17m1s4__LB.jpg)
__2015_10_28_h17m1s30__LB.jpg)
__2015_10_28_h17m2s14__LB.jpg)
__2015_10_28_h17m2s45__LB.jpg)



