٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا زیاتر لە 43 ملیار دیناری جووتیارانی دهۆك قەرزدارە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی پارێزگای دهۆك رایگەیاند: "تا ئێستا 43 ملیار و 437 ملیۆن دینار پارەی جووتیارانی پارێزگای دهۆك لای بەغدایە و نایدات، لەگەڵ ئەوەیشدا ئەمساڵ ڕێژەیەكی باش لە گەنمی جووتیارانمان ڕەوانەی بەغدا كردووە".


(نازم محەممەد) بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "تا ئێستا بەغدا 43 ملیار و 437 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵی 2014ـی سنووری پارێزگای دهۆك قەرزدارە، چەندین جار داوایشمان كردووە ئەو پارەیەی ماوە بیدەنە جووتیاران، بەڵام حكوومەتی بەغدا خۆی بێدەنگ كردووە و جووتیارانیش بەردەوام سەردانی ئێمە دەكەن بۆ وەرگرتنی پارەی خۆیان، بۆیە هیوادارین ئەندامانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بكەن بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئەو پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان و بەسەر جووتیاراندا دابەشی بكەین".

گوتیشی: "لە ساڵی 2015ـدا لە سنووری پارێزگای دهۆك 278 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانمان وەرگرتووە، ئەو گەنمە هەموو لە سایلۆیەكان كۆ كراوەتەوە و ئەوەی دیكەیش گوازراوەتەوە بۆ بەغدا، لەو ساڵەیشدا تەنیا 18 ملیار دینار پارەی جووتیاران لە بەغداوە هاتووە".

رابین شێروانی  
 

هەواڵی پەیوەندیدار