تیرۆریستانی داعش لە شنگال لە ڕەوشێكی خراپدان

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە سنووری شنگال بەرەو ڕاكردنن و ئەوەی ماویشن لە تیرۆریستان، تەنیا خاتوونی و متیوتا و تەلەعفەرین و ئەوانیش لە ڕەوشێكی خراپدان.
(قاسم سمێڵ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دەتوانم بڵێم تیرۆریستانی داعش لە ڕەوشێكی خراپدان لە سنووری شنگال و ئەو تیرۆریستانەی ماون لەو سنوورە، پێك دێن لە خاتوونی و متیوتا و تەلەعفەری، ئەمانەیش زۆریان نەماوە و ئەو ناوچەیەیان لێ پاك دەكەینەوە."
دەشڵێت: "تیرۆریستانی داعش بەرەو ڕاكردنن و وەك هەمیشە ناتوانن خۆیان لەبەر هێرشەكانی هێزی پێشمەرگە ڕابگرن، هەر كاتێكیش هێرش بكەین بۆ سەریان، ئەو تیرۆرستانەی ماونیش هەڵدێن و كەسیان لە تەواوی ناوچەی شنگال نامێنن".
نەشوان بەرزنجی




