ئێمینكی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید عوسمان: ده‌بێ بکە‌رانی ئه‌و تاوانه بدۆزرێنه‌وه و ڕاپێچی دادگا بكرێن
__2015_10_27_h19m4s30__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید عوسمان عه‌دنان كرد و، پێی ڕاگه‌یاندن ده‌بێت بکە‌رانی ئه‌م تاوانه بدۆزرێنه‌وه و، بخرێنه به‌رده‌م دادگا و، ڕێگا نه‌درێت چیتر خوێنى گه‌نجی كورد بۆ مه‌را‌مێكی ته‌سك بڕێژرێت .
هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/10/2015 د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نووسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له په‌رله‌ماندا، پێشوازیی له بنه‌ماڵی شه‌هید عوسمان عه‌دنان كرد.
له دیداره‌كه‌دا، باوكی شه‌هید عوسمان سوپاس و پێزانینى بنه‌ماڵه‌كه‌یانی به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕاگه‌یاند و، داوای كرد یاسا ڕێگای خۆی بگرێته بەر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له شه‌هیدكردنی كوڕه‌كه‌یدا.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش هیوای سه‌بووریی بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید عوسمانی خواست و دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێت بکە‌رانی ئه‌م تاوانه بدۆزرێنه‌وه و، بخرێنه به‌رده‌م دادگا و، ڕێگا نه‌درێت چیتر خوێنى گه‌نجی كورد بۆ مه‌را‌مێكی ته‌سك بڕێژرێت.
شایانی باسه عوسمان عه‌دنان لەدایكبووی 1995، له 10/10/،2015 له كاتی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ى شارى كه‌لاردا شه‌هید كرا.




