٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێكی فراكسیۆنی زه‌رد سه‌ردانی باره‌گاكانی 'پارتی'ـیان له‌ سلێمانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- ئەندامێكی فراكسیۆنی زەرد دەڵێ ئەمڕۆ شاندێكی فراكسیۆنی زەرد سەردانی چەندین ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستانمان كرد بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانمان توندوتۆڵتر بكەین و لە دەستدرێژییەكانی ئەم دووایەی كە كرانە سەر بارەگاكانمان بكۆڵینەوە.

(حەیات مەجید پەرخی) ئەندامی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان بەماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەكو شاندێكی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی كۆمەڵە بارەگا و ئۆرگانێکی پارتی دیموكراتی كوردستانمان كرد، كە بریتی بوو لە ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی لە كەركووك و، لقی 19ی پارتی لە شاری چەمچەمەڵ و، ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی لە شاری سلێمانی و لقی 4ی پارتی لە شاری سلێمانی."

ئەو ئەندامەی شاندەكە ئاماژەیشی دا: "لەم سەردانەماندا دوو ئامانجمان هەبوو؛ یەكەم بۆ ئەوەی هەماهەنگییەکی زیاتر لەنێوان فراكسیۆن و ئۆرگانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بێتەدی و پەیوەندیەكانمان توندوتۆڵتر بكەین، كە ئەمەش یەكێكە لە بەرنامەكانی فراكسیۆنەكەمان و زیاتر ئاگاداری یەكتر بین لە ئیشوكارەكاندا. دووەم، لە سەردانەكانماندا بەدوواداچوونی وردمان لەسەر ئەم كێشە و تەنگەژە و هێرشانە كرد كە لەو ماوەیەدا ڕووبەڕووی ئۆرگانەكانی پارتی بوویەوە لەو ناوچانە، لێكۆڵینەوەی وردمان كرد و زانیارییەکی وردمان بەدەست هێنا بۆ لێكۆڵێنەوەكان."
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار