مانگی دابێ مووچهی مانگی ههشت دهدرێ
__2015_10_27_h17m21s35__LB.jpg)
ههولێر- KDP.info- ئهندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، حهفتهی دابێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حەفت کۆتایی پێدێت و، مانگی دابێتەوە مووچەی مانگی ھەشت دابەش دەکرێت.
(د. شرین حوسنی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دابەشکردنی مووچەی مانگی حەفت لە داھاتی نەوت بەردەوامە و، بڕیارە حەفتەی داھاتوو ئەو دوو وەزارەتەی ماون و، ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە مووچە وەربگرن و، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەفت دێت."
(د. شرین حوسنی) گوتیشی، کەینێ مووچەی مانگی حەفت بە تەواوەتی درا، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ھەشت.
(حوسنی) ڕوونیشی کردەوە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی داناوە کە ھەموو مانگێک مووچەیەک دابەش یکرێت، بەمەش مانگانە مووچە دەدرێت و دوا ناکەوێت.
بڵند ئیبراھیم




