٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا ستاییشی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كوردیان لە حه‌ویجه‌ كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێ فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیاننامەیەكی بە زمانی عەرەبی لەبارەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكەی ئەنجومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان و هێزە ئەمریكاییەكان پێشكەش كرد
(ئەردەلان محەمەد) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی چەندین دەنگ بڵاو بوویەوە لەناو پەرلەمانتارانی عێراق كە دژایەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەكەی نێوان ئەنجوومەنی ئاساییشی هەریمی كوردستان و هێزەكانی ئەمەریكایان دەكرد، ئێمە ئەمڕۆ لە فراكسیۆنی پارتی بە پێویستمان زانی كە بەیاننامەیەك بە زمانی عەرەبی لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەش بكەین و لە بەیاننامەكەدا باس لە ئۆپەراسیۆنەكەو ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە و هەماهەنگی هێزەكان ئەو بابەتە هەواڵگریانەی بەردەستی هێزە كوردەكان كەوتبوو بكەین كە لە ناو دڵی داعش کرابوو."
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی ڕوونیشی كردەوە: "لە بەیاننامەكەدا ئاماژەیان بەوە دا كەوا لە ئۆپەراسیۆنەكەدا 69 هاووڵاتی ڕزگار كراون كە گۆریان بۆ هەڵكەندرابوو بۆئەوەی بۆ بەیانی بكوژرێن. لە ئۆپەراسیۆنەكەدا زیاتر لە 30 چەكداری تیرۆریست كوژراوە و 6 چەكداریش بەدیل گیراوە. بەداخەوە سەربازێكی ئەمەریكیش گیانی لەدەست داوەو سێ چەكداری هێزە كوردەكە بریندار بوونە."
گوتیشی: "باسمان لەوەش كردووە كە ئەم كردەیە لە شاری هەولێرەوە دەستی پێكردووە و بە ئامادەبوونی 30 سەربازی ئەمەریكایی و 46 كەس لە هێزەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە سەرجەمیان ڕاهێندراو بوون بۆ كردە و ئۆپەراسیۆنی وەها، پلانەكە زۆر سەركەوتوو بوو پێویستە هەموو خەڵكی عێراق بەبێ جیاوازی نەتەوایەتی و ئایینی شانازی بە ئۆپەراسیۆنەكەوە بكات."
ئاماژەیشی دا كە: "لە كۆتایشدا داوایان لە حكوومەتی عێراق كرد هەرچی زووە مافە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و بە تایبەت هێزی پێشمەرگە ڕەوانە بكات چونكە هێزی پێشمەرگە ئیسپاتی كرد كەوا بۆ ئەو وڵاتە كار دەكات بەبێ جیاویزی."
سەرباز واحید
 

هەواڵی پەیوەندیدار