به فه‌رمانی نێچیرڤان بارزانی پۆسته‌كانی گۆڕان له حكوومه‌ت به وه‌كاله‌ت پڕ كرانه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- بە فەرمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) پۆستە سەرەکییەکانی کابینەی هەشتەم کە پێشتر درابوون بە گۆڕان بەوه‌كاله‌ت پڕكرانه‌وه كه نۆ پۆست بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه نه‌ویست ناوی ببرێت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بڕیار درا پۆسته‌كانی گۆڕان له حكوومه‌ت پڕبكرێنه‌وه به‌م شێوه‌یه:
د. پشتیوان سادق وه‌ك وەزیری ئەوقاف بە وەکالەت ده‌ستنیشان كرا.
د. عەلی سندی وەزیری بازرگانی بە وەکالەت.
کەریم شنگالی وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت.
دکتور نووری عوسمان سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە وەکالەت.
رابەر سدیق بریکاری وەزیری دارایی بە وەکالەت.
مەنسوور هەرکی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی بە وەکالەت.
عەزیز ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی بازرگانی بە وەکالەت.
ئەدهەم کەریم بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان بە وەکالەت.
د.دیار جەباری بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە وەکالەت.




