٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکشەممەى دابێ، مووچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وا بڕیارە یەکشەممەى دابێ، مووچەى مانگى تەمموز، بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیدا دابەش بکرێت.

لەو بارەیەوە (عەباس ئەکرەم) گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: دواى هەوڵە بەردەوامەکان وەزارەتەکەمان بۆ دابینکردنى مووچەى مانگى (٧) مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەمڕۆ لە سەرووى خۆمان ئاگادار کراینەوە کە ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو کە دەکاتە ڕێکەوتى (١/١١/٢٠١٥) مووچەى مانگى تەمموزى مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى دابەش دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار