"پارتی هیچ كادیرێكی له سلێمانی نهگواستووهتهوه بۆ ههولێر؛ گۆڕان له ژوورێكی تاریكهوه درۆ ههڵدهبهستێ"

سلێمانی -KDP.info- گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ڕەتی دەکاتەوە پارتی ھیچ کادیرێکی بۆ سنووری ھەولێر گواستبێتەوە و، دەیشڵێت، گۆڕان ژوورێکی تاریکی ھەیە کە تەنها شوێنی درۆھەڵبەستنە.
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی (فارس نەورۆڵی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەو دەنگۆیەی میدیای گۆڕان بڵاوی کردووەتەوە کە گوایە پارتی ھەندێک لە کادیرانی خۆی بۆ ھەولێر گواستووهتەوە درۆیە و، چەواشەکردنی خەڵکە و دەیانەوێ خۆیان لە ھەندێک شت بدزنەوە."
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی گوتیشی، گۆڕان ژوورێکی شاراوەی تاریکیان ھەیە، لەوێوە هەر درۆ هەڵەبەسن."
(فارس نەورۆڵی) ئاماژهییشی دا، کادیرەکانی ئێمە تەقەیان نەکردووە تا بچنه ههولێر و، ئیدی لهوێ بن، ئەوان تەقەیان لە ئێمە کردووە و، بارەگای ئێمەیان سووتاندووە؛ جا کە تۆ بارەگات لێ سووتا و چۆڵت کرد، تەقە لە کوێ دەکەی، لەبەر ئەوە ئەمە ھیچ ڕاست نییە و چەواشەکارییە.
بڵند ئیبراھیم




