ئێمینكی به‌ڵێنی به‌دواداچوونی په‌رله‌مانی پێدان..ده‌یانه‌وێ خوار نمره‌ی 55%ـیش له زانكۆ و په‌یمانگاكان بخوێنن
__2015_10_26_h20m56s25__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به بایەخه‌وه دەڕوانێتە یاداشتەکەی شاندێكی نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا كه داوایان كردووە ئه‌و قوتابیانه‌ی كه نمره‌یشیان له 55% كه‌متره له زانكۆ و په‌یماگاكان به‌رده‌وام بن له خوێندن و، به‌ڵێنی پێ دان كه په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/10/2015 د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، له نووسینگه‌ی خۆی له په‌رله‌ماندا، پێشوازیی له شاندێکی نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی کوردستان کرد، که یادداشتنا‌مه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان کردووه و، داوایان کردووه ئه‌و قوتابیانه‌ی نمره‌یان له 55% کەمترە له په‌یمانگا و زانکۆ‌دا به‌رده‌وام بن له خوێندن.
له دیداره‌که‌دا جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشیی لەو رێکخراوانه کرد به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانیان و، پشتگیری خۆیشی بۆ داواکانیان ده‌ربڕی و، گوتى: "که باسی ئایینده ده‌که‌ین ده‌بێت پرسی گه‌نج به هه‌ند وه‌ربگرین و، دووپاتی کرده‌وه که په‌رله‌مان له ڕێگای لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنى باڵاوە به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌کات چونکه ئه‌م گرفته به گرفتى خۆمان ده‌زانین."




