شاندێكی باڵای پێشمه‌رگه به فه‌رمی بانگهێشتی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كرا
__2015_10_26_h17m43s53__LB.jpg)
ئه‌ورووپا -KDP.info- له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا شاندێكی باڵای پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا كۆ ده‌بێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌یش وه‌ك گوشارێك ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زیاتر كۆمه‌ك و چه‌ك پێشكه‌شی پێشمه‌رگه بكه‌ن.
د. دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا ڕایگه‌یاند كه شاندێکی باڵا لە فەرماندەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر داوا و بانگێشتی فەرمی پەرلەمانی ئەوڕووپا سەردانی ستراسبۆرگ دەکا و، بەشداری لە کۆبوونەوەی فەرمی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپای تایبەت بە دۆسەی عێراق دەکات. هەروها بڕیارە شاندی پێشمەرگە لەگەڵ لێژنەی ئاسایش‌وبەرگری پەرلەمانی بەلجیکا و ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتەش کۆ ببێتەوە.
لە بەشێکی تری سەردانەکە چەند دیدارێک دەکەن لەگەڵ نوێنەرانی چەند وڵاتێکی ئەوروپی ئەندام لە ناتۆ.
گوتیشی كهئه‌م بانگهێشته دوای کۆبوونەوەی فەرمی بۆ هەر یەک لە پەرلەمانی ئەوروپا و پەرلەمانی فێدێرالی بەلجیکا و ئەنجومەی پیرانی بەلجیکا لە درێژەی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا دێت بە ئامانجی گفتوگۆ و ڕاگۆرینەوەیە سەبارەت بە بارودۆخی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە جەنگی دژی داعش و گەیاندنی داخوازی و پێداویستییەکانی پێشمەرگە بە لایەنانە.
ئاژگه‌یی ده‌یشڵێ كه ئەم کوبوونەوانە دەبنە دەرفەتێک بۆ شاندی باڵای پێشمەرگە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پەرلەمانی ئەوروپا فشار بخەنە سەر وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەوەی چەک و پێداویستی کاریگەرتر پێشکەشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن.




