بەشارەتی: ٨٠ کادیر و پێشمەرگەمان بریندار کراون، تاقمەکەی نەوشیروانیش هەر خەریکی چهواشەکارین

ههڵهبجه-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٢ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵهبجە دەڵێت، کەناڵی کەی ئێن ئێن بووەتە کۆمپانیایەکی پرۆپاگندەچی بۆ چەواشەکردنی خەڵکی، ئەگەر نا ٨٠ کادیر و پێشمەرگەی پارتیی لەو سنوورە بە دەستی ئاژاوەچییەکان بریندار کراون.
کەناڵی کەی ئێن ئێن بۆ چەواشەکردنی خەڵک و ھاندانی خەڵک دژی پارتیی دیموکراتی کورستان، ھەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایە پارتیی لە سنووری لقی١٢تەقەی لە خۆپیشاندەران کردووە و، داواکاریی خەڵک لای پارتییە.
بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵهبجە (فازڵ بەشارەتی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەو پرۆپاگندانەی كهناڵى کەی ئێن ئێن بڵاوی دەکاتەوە، ھەمان ئەو پرۆپاگندانەن کە ئەوان وەکو کۆمپانیایەکی پرۆپاگندەچی بۆ چەواشەکردنی رای گشتی و خەڵک پرۆپاگندە بڵاو دەکەنەوە، چونکە ئەوەی ئەوان دەیڵێن لەبارەی سنووری لقی١٢بەتایبەت سەیدسادق، دورە لە ڕاستییەوە و تەحەدداش دەکەین، لە سنووری ئێمە یەک کەس بە فیشەک لێی درابێت، هەڵبەتە پێچەوانەکەی ڕاستە کە لە سنووری ئێمە٨٠ کادیر و پێشمەرگەمان بە دەستی ئاژاوەچییەکان بریندار بوون، کە گۆڕان ناردبوونییه سەر بارەگاکانی پارتیی".
(بەشارەتی) گوتیشی: "ئەوانەی کە ھاتوونەتە سەر بارەگاکانی ئێمە، تەنیا یاسای گۆڕان رێگەیان پێ دەدات ئەو کارە بکەن، ئەگەر نا ھیچ یاسا و عورفێکی نێودەوڵەتی رێگە بەمانە نادات ئەو جۆرە ئاژاوانە بکەن، چونکە ئەمانە مووچەخۆر نین، ھەموویان قوتابیی سەرەتایی و ناوەندی بوون کە لە ١٥ساڵی تێپەڕ ناکەن."
بەرپرسی لقی ١٢ـی پارتی لە ھەڵهبجە دهشڵێت، "کەناڵە چەواشەکارەکەی گۆڕان ھیچ شک نابەن، بۆیە پەنا بۆ ئەو چەواشەکاریانە دەبن، ئەگەر نا با یەک کەس بێنن بە گولـلەی ئێمە زامدار بووبێت، بهڵام گۆڕان لە ھاندانی رابردوویان جگە لە ریسوابوون و تێکشکاندن و ناشرینبوون لەبەر چاوی خەڵک، ھیچیان پێنەبڕا؛ بۆیە ھیوادارم خەڵکی سنووری ئێمە کە ھۆشیارن و خاوەن شەھید و بەئەمەکن و، رۆڵی باشیان ھەبووە بەتایبەت دەزگا ئەمنییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی و ماموستایانی ئایینی، ھیوادارین نەکەونە دوو پرۆپاگەندەی گۆڕانەوە، چونکە تەنیا درۆ بڵاو دەکەنەوە."
راشیگەیاند: "ئەگەر ئەوان داواکارییان لە پارتیی و حکوومەت ھەیە، داواکارییەکانیان لای ناوچە نییە، کە گیرفانیان لە گیرفانی ئەو مامۆستایانە خاڵیترە کە خۆپیشاندانی مەدنیانەیان کردووە، بەڵام ئەوەی ئەو ئاژاوەچیانه كردوویانه بۆ توندوتیژی و خوێنڕشتنە، نەک بۆ داواکاریی ڕەوا."
بڵند ئیبراھیم




