٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورماتوو چاوه‌ڕێی پیشمه‌رگەیە، ئەمنیەتی هاووڵاتیانی بپارێزێ

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-  ئیداره‌ى شارۆچكەی خورماتوو داوای كردووه‌، هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنى خورماتوو بچێتە شارۆچکەکەیان و ئەمنیەتیان بۆ دابین بکات.

ئەم داوایە پاش تێكچوونى ره‌وشى شارۆچكه‌ى خورماتوو و ته‌قینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردن و ڕفاندنى هاووڵاتیانە و، بەرپرسی ئاسایشى شاروچكه‌ى خورماتوو رائید(فارووق ئه‌حمه‌د) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هێشتا هێزى نوێى پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌یشتووەته‌ نێو خورماتووەوە، هەڵبەتە ته‌نیا ئه‌و هێزانەن کە پێشتر هەبوون؛ ئێستا‌یش داوایش كراوه‌ له ‌لیواكانى هێزى پیشمه‌رگه‌ى ده‌رووبه‌رى شارۆچكه‌ى خورماتوو، تا هاوكاریمان بكه‌ن له‌ پاراستنى ئەمنیەتی هاووڵاتیان و بێنە نێو شارۆچكه‌کەوە."
(فارووق ئه‌حمه‌د) گوتیشى، "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌ نێو لیواكانى دهو‌رووبه‌رى شارۆچكه‌کەمان فه‌وجێك بێن بۆ ناوشار."

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار