٩ تیرۆرستی دیکە خۆیان رادەستی پێشمەرگە کرد

مهخمور-KDP.info- عەقید (ناجی سیامەند) بەرێوهبەری ئیدارەی فەرماندەی بارزان رایگهیاند، كه ئەمڕۆ ٩تیرۆرستی دیکە لەگوندی سوڵتان عەبدوڵڵا خۆیان رادەستی ھێزی پێشمەرگە کرد.
بەرێوبەری ئیدارەی فەرماندەی بارزان عەقید (ناجی سیامەند) بە ماڵپهری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ٩تیرۆرستی دیکەی داعش خۆیان لەسنوری سوڵتان عەبدوڵڵا رادەستی ھێزی پێشمەرگەکرد.
(سیامهند) گوتیشی: "ئەوتیرۆرستان لەئێستادا دەست بەسەرنو لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
بەرێوبەری ئیدارەی فەرماندەی بارزان دهشڵێت، کاتێک ھاتن خۆیان رادەست بکەن، جلوبەرگی خۆیان داکەندووە بۆ ئەوەی پێشمەرگە لێیان دڵنیابن و تەقەیان لێنەکەن.
بڵند ئیبراھیم




