سووتانی منداڵه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ وه‌ك نموونه؛ بەکارهێنانی منداڵ و هەرزەکاران لە شەڕ و توندوتیژی، تاوانی نێودەوڵەتییە

هه‌ولێر-KDP.info- (عوسمان عه‌لی وه‌یسی) پشتبه‌ستوو به یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی (یاساکانی ژنێف)، کە لە رێکكەوتننامە نیودەوڵەتییەکانیشدا هاتووە، ساڵی 1949 و پرۆتۆکۆڵی 1977، بەکارهێنانی منداڵ و هەرزەکاران لە شەڕ و توندوتیژی، تاوانی نێودەوڵەتییە.
له دوو حه‌فته‌ی ڕابرد، ڕێك له‌وكاته‌دا كه مامۆستایان خۆپێشاندانیان له‌په‌ناو مووجه‌دا ساز دا، تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان، دۆخی ناڕازیی مامۆستایانیان قۆزته‌وه و، له ڕێی هه‌ڵسوراوه به‌ردوه‌شێنه‌كانی، كۆمه‌ڵێك منداڵی ناكامیان وه‌پێش خۆیان دا و، به به‌رد و كرده‌ی تێكده‌رانه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر به‌ره‌گاكانی پارتیی دیمۆكراتی كوردستان، له سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیداره‌ی راپه‌ڕین، شاره‌زوور، هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان، كه به هۆیه‌وه، زۆرێك له‌و منداڵانه بوونه قوربانیی مه‌رامه گڵاوه‌كانی ئه‌م تاقمه و، ناردنی منداڵه 11 ساڵه خێرله‌خۆنه‌دیوه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ بۆ سووتاندنی باره‌گاكه‌ی پارتی و، سووتانی له‌نێو باره‌گا چۆڵكراوه‌كه‌دا، نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی تاوانه‌كانی تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایه.
هه‌ر بۆیه مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی یاسای نێوده‌وڵه‌تی(عوسمان عه‌لی وه‌یسی)، پێوه‌ست به‌م پرسه ده‌ڵێ، رێكکەوتننامەی نیودەوڵەتیی تایبەت بە منداڵان لە ساڵی 1989 و پرۆتۆکۆڵی 2000، بەشداریکردنی منداڵان و هاندان و دەرفەت بۆ رەخساندنیان بۆ بەشداریکردن لە جەنگ و توندوتیژی تاوانە.
(وه‌یسی) جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، به‌پێی ئه‌و یاسا كارپێكراوانه، بەکارهێنان و ئاڕاستەکردنی منداڵ و مێرمنداڵ بۆ شەڕ و ئاژاوە و پشێوی و توندوتیژی قەدەغەیە.
ده‌گوترێ ئه‌وه‌ی گۆڕان له ماوه‌ی ڕابرد كردی، تاوان بوو؛ چونكه زوڵمی لە منداڵان و هه‌رزه‌كاران کرد كه له خشته‌ی بردن و، فێری كردن كه باره‌گا بسووتێنن و دژی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تی كوردی بوه‌ستنه‌وه!
"ئه‌و پسپۆڕه‌ی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی، به پێویستی ده‌زانێ كه، پێویستە لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمان و دەسەتەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ و رێكخراوە نیودەوڵەتییەکان، لە پرسی بەکارهێنانی مێرمنداڵ و هەرزەکار و منداڵان بکۆڵنەوە لە بەکارهێنانیان لە کار و کردەوەکانی توندوتیژی.
هاوكات به پێویستی ده‌بینێ، رۆشنبیران و سەنتەرەکانی منداڵان و وەزارەتی رۆشنبیری و پەروەردە، هەڵوەستەیەکی بەرپرسانە لەسەر ئەم پرسە بکەن و هەڵمەتێکی فراوان لە ناوەندەکانی خوێندن و لە میدیا پیادە بکەن.
هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان كه خه‌ڵكی كۆیه‌یه و، به چه‌كه‌وه له‌به‌رده‌م باره‌گا سووتاوه‌كه‌ی پارتی له قه‌ڵادزێ.








