شاخەوان عەبدوڵڵا: داوامان له گۆڕان كردووه پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانمان بداتهوه

بهغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، داوایان لە گۆڕان کردووە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانیان رادەست بکاتەوە و، لە ڕۆژانی دابێ بە نووسراوی فەرمیی ئەو داواکارییەیان لێ دەکەن.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''داوامن لە گۆڕان کردووە کە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمای عێراقمان رادەست بکەنەوە، چونکە مافی خۆمانه و پێشتر بە گۆڕانمان داوە.''
وهك (شاخەوان عەبدوڵڵا) دهڵێ، بڕیارە لە رۆژانی دابێ بە فەرمی و بە نووسراو داوا لە گۆڕان بکەن ئەو پۆستەیان پێ بدەنەوە، چونکە ئەمە مافی پارتیی دیموکراتی کوردستانه.
(عەبدوڵڵا) ئاماژهیشی دا كه، دەنگۆی ئەوە ھەیە کە گۆڕان رازی بووە بهوهی، ئەو پۆستە بە پارتی بداتەوە، بەڵام تا ئێستا به فەرمی پێیان رانهگهیێندراوه.
بڵند ئیبراھیم




