هاووڵاتیان: گۆڕان هێڵی نهتهوهیی بهزاندووە و دهشێ چالاكیی سیاسیی لێ قەدەغە بكرێت
__2015_10_25_h18m22s9__LB.jpg)
شارە جیاوازەكان--KDP.info هاووڵاتییانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر گێرەشێوێنییەكانی تاقمەكەی نەوشێروان مستەفا دەكەنەوە و بەمەترسییەكی زۆر گەورەی دەزانن كە بەو شێوەیە ئەم تاقمە منداڵی خەڵك بۆ مەرامی سیاسی خۆیان بەكار بێنن و هێڵی نهتهوهیی ببهزێن و گێرهشێوێنی بكهن بۆیه بهپێویستی دهزانن كه چالاكی سیاسی له بزووتنهوهی گۆڕان قهدهخه بكرێ.
دوای ئهوهی تاقمهكهی نهوشیروان مستهفا به ئاشكرا منداڵانی هاندا له سلێمانی گێرهشێوێنی بكهن و بارهگاكانی پارتی بسووتنێنن و بڵێن دهوڵهتی كوردیمان ناوێ؛ ئا رێك دوای ئاشكرابوونی گشت پیلانهكانی گۆڕان لهئێستادا هاووڵاتیانی ههرێم له شارهجیاوازهكانی كوردستانهوه رایدهگهیهنێن كه پێویسته چالاكی سیاسی لهو بزووتنهوهیه قهدهخه بكرێ..لهمبارهیهوه (ئەحمەد نەمر) لە قەزای سۆرانەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: "گۆڕان دەبوو بە شێوەیەكی تر هەوڵ بدات بۆ ئەوەی پلانە حزبییەكانی جێبەجێ بكات نەك بە پێچەوانی بەرژەوەندی نیشتمانی و بارودۆخی هەرێمی كوردستانەوە پیلان دابڕێژێت و ڕەوشی هەرێمی كوردستان تێك بدات. بەو پلانانەی تاقمەكەی نەوشیروان گێڕایان تەنها خەڵكی لاشەڕ (سڤیل) و بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان و زیانیان بەركەوت، لەم لایشەوە دوژمن و ناحەزانی كورد لە بەغدا چەپڵەیان بۆ لێ داین و داعشیش دەستخۆشی لە پیلانگێڕان دەكرد. بۆیە دەبێ لە داواكاری گشتی و پەرلەمانی كوردستانەوە هەوڵ بدرێ بزووتنەوەیەكی وەها تێكدەر بە سەركردەكانیەوە سزا بدرێن و ڕێگایان پێ نەدرێ جارێكی تر بارودۆخی هەرێمی كوردستان بشێوێنن. خۆ ئەگەر وەها بزوتنەوەیەكیش دور بخرێتەوە لە كاری سیاسی ئهوا بژاردهیهكی زۆر گونجاوه بۆ ئهوهی جارێكی دی هیچ حزبێكی سیاسی وهك ئهوهی گۆڕان كردی كه پێچهوانهی گهلی كورد جووڵایهوه نهتوانی ئهو ڕهفتاره دووباره كاتهوه چونكه گۆران هێڵی نهتهوهیی بهزاند."
(رەئووف هەورامی) فەرمانبەر لە شاری سلێمانیەوە ڕایگەیاند: "هەر كاتێك كورد نزیك بێتەوە لە ئامانجە نەتەوەییەكانی گەلەكەی، ئەوا دوژمنانی بەرژەوەندییەكانی كورد لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەكەونە پیلانگێڕان و گێرەشێوینی، ئەم پشێوی و هێرشانەی لەم دوواییەدا دەڤەری سلێمانی گرتەوە هەمان شت بوو. كە تاقمێك گیرەشێوێنی ناوخۆی هەرێم بەڕێ كەوتن و دانیشتن لەگەڵ ناحەزانی كورد كۆمەڵێك پیلانیان گێڕا و منداڵی خەڵكیان كرد بە ئامرازی گەیشتن بە مەبەستەكەیان. ئەوە بوو كۆمەڵێك منداڵی خەڵك بوونە قوربانی مەرامە سیاسییەكانی ئەم پیلانە و ماڵی خەڵك وێران بوو. بە ڕاستی زۆر گرینگە كە یاساو ڕێسایەك هەبێت بۆ سزادانی ئەم گێرەشێوین و ماڵكاولكەرانە و سزایەكی وا بدرێن كە جارێكی تر توخنی سیاسەت نەكەونەوە ههروهك پێویستیشه كه چالاكی سیاسی لهو حیزبه قهدهخه بكرێ كه منداڵی بۆ بهرژهوهندی مهرامی سیاسی خۆیان و نانهوهی ئاژاوهگێڕی بهكارهێنا."
(تریسكە سابیر) پارێزهر لە شاری هەولێر ڕایگهیاند: "گۆڕان دەیویست بارودۆخ و قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان بقۆزێتەوە تا بە دڵی خۆی بارەگای حزبەكانی تر بسووتێنێت و، خەڵك هان بدات بۆ ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕووخێنن و چی پێ خۆش بێ بیكات، ئەمەش پەلاماردانی ئاساییشی نەتەوەیی كوردستانه و لەوپەڕی ئاژاوەگێڕیدایە و دوورە لە هەموو مەدەنیەتێك. بۆیە دەكرێ بڵێین ئەوەی گۆڕان كردی و هەر كارێكی ئاژاوەگێڕانەی تر کە هەڕەشە بێ بۆ سەر ئاساییشی نەتەوەیی، بەپێی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی 1969ی هەمواركراو لە ماددەكانی (220، 221، 222) و یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان ژمارە (11)ی ساڵی 2010ی هەرێمی كوردستان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، كە سزاكان دیاری كراوە و بەندكردن و پێژماردنە. خۆ ئەگەر بەپێی ئەم یاسایانەش مامەڵە لەگەڵ ئاژاوەگێران و پلاندارێژەرانی ئەم پشێویو هێرشانەی ئەم دوواییە بكرێ دەبێ كام سزای زۆر تووندە بەسەریاندا بسەپێندرێت."
رۆژنامەنووس (ژین محەمەد) لە شاری كۆیە ڕایگەیاند" دوای ئەوهەموو گرژی و ئاڵۆزی و خوێن ڕشتنەی لە 9ی تشرینی یەكەمەوە كە چەند ناوچەەكی دەڤەری سلێمانی گرتەوە بەتەواوی پیلانەكانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕوون بوویەوە كە تەنها هەوڵی بەدەستهێنانی بەرژەوەندی بەرتەسكی حزبی دەدات و، گوێ بە باری ناهەمواری هەرێمی كوردستان نادات. ئەوان منداڵانەیان هان داوە بۆ گێرەشێوێنی و سووتاندنی بارەگا فەرمییەكان كە ئەمەش دوورە لە ئەخلاقی كاری حزبی و سیاسی و مافەكانی منداڵان و مرۆڤ . بۆیە دەبێت ڕێكخراوەكانی پاراستنی مافی منداڵان و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و دەزگا پەیوەندیدارەكانی تر هەرچی زووە لێكۆڵینەوەی ورد بكەن و، پلاندانەرانی ئەم گێرەشێوێنی و پێشێلكاریانە سزا بدەن بۆ ئەوەی لەمەولا نە گۆڕان و نە هیچ حزبێكی تر منداڵانی خەڵك هەڵنەخەڵەتێنن بۆ ئەوەی بە بەرژەوەندیە حزبیەكانیان بگەن ههروهك باشترین بژاردهیش بۆ سزادانی گۆڕان لهو كاره نابهجێیهی كه كردی ئهوهیه له كاری سیاسی ئهو بزووتنهوهیه به ڕێگەی یاسا دوور بخرێتهوه.
بارزان جهبار له كهركووكەوە به ماڵپهڕی فهرمیی پارتی ڕاگهیاند كه خهڵكی كهركووك زۆر لهو ڕهفتارانهی ئهو دواییهی كه گۆڕان كردی بێزارن؛ چونكه له جیاتی ئهوهی كه تاقمهكهی نهوشیروان بێن كار بۆ پاراستنی كهركووك بكهن و شهڕی داعش بكهن به پێچهوانهوه جهبههیهكی له ناوخۆی كوردستاندا كردووهتهوه بۆ تێكدانی یهكڕیزی گهلی كورد و، سووتاندنی بارهگاكان و ڕاهێنانكردن به منداڵان تا دژی دهوڵهتی كوردی دروشم بڵێنهوه! ئهوه ڕهفتارێكی نابهجێی سیاسییه و پێویسته ههرێم به گوێرهی یاسا چالاكیی سیاسی گۆڕان قهدهغه بكات چونكه ئهو حزبه 'سنووری نهتهوهیی'ـی بهزاندووه.
سهرباز واحید




