گۆڕان گوتیان ده‌یگۆڕین به‌ڵام خۆیان بۆ دژایه‌تیی گه‌ل و، فریودانی منداڵکار و دڵخۆشكردنی دوژمنانی كورد گۆڕان

هەولێر-KDP.info- چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردی ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی گۆڕان كردی له سووتاندنی باره‌گاكانی پارتی و هەڵخەلەتاندنی منداڵان نانه‌وه‌ی پشێوی، تاوانێكی گه‌وره و خیانه‌تكردن له حكوومه‌ت و گه‌ل بوو؛ هه‌روه‌ك بیری گۆڕانیش دێننه‌وه كه چه‌ندان خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی له كوردستان كراوه كه‌چی حكوومه‌ت به خۆپیشاندانه‌كان دڵخۆش بووه كه‌چی گۆڕان له‌جیانی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی گێره‌شێوێنی كردووه.
له‌و ماوه‌یەدا (98) خۆپیشاندانی جۆراوجۆری ئاشتیانە لە هەولێر بە مۆڵەتی فەرمی و بێمۆڵەتیش کراون و زۆر لە خۆپیشاندانەکانیش پەیوەندییان بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەبووە، بەڵام حکوومەت گیانی خۆپیشاندەرانی پاراستووە؛ به‌ڵام له دوای 9 ئه‌م مانگه‌وه خۆپیشاندان كه كرا له سلێمانی تاقمێكی گۆڕان پشێویان نایه‌وه و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیش (183) کەسیش دەستگیر کراون بە فەرمانی دادگا پەیوەندیدارەکان کە هێشتا نەگەیشتوونەتە تەمەنی یاسایی و، داوای مووچەیان کردووە! لە کاتێکدا بوون بە فەرمانبەر بەپێی یاساکانی هەرێم پێویستە تەمەنیان لە سەرووی (18) ساڵانەوە بێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش هەموویان ئازاد کراون بە کەفالەت یان بەڵێننامە.
له‌وباره‌یه‌وه (ئارام عه‌بدولڕه‌حمان) مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی جیهان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "خۆپیشاندان مافی هه‌موو هاووڵاتییه‌كه، به‌ڵام ده‌بێت بزانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵده‌ستن به سازكردنی خۆپیشاندان كێن و بۆ كوێ و بۆ چی ده‌یکه‌ن و داواكارییان چییه؛ هاووڵاتیان مافیانه داواكاریان هه‌بێت له حكوومه‌ت، به‌ڵام ناكرێت كه‌سه‌كان داواكاریان له لایه‌نێك هه‌بێت چونكه هه‌موومان ده‌زانین حكوومه‌تی هه‌رێم بنكه‌فره‌وانه و هه‌رپێنج لایه‌نەکە به‌شدارن تێیدا."
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی جیهان ده‌یشڵێ، چه‌ندجارێكه خۆپیشاندانه‌كان به‌لاڕێدا ده‌برێن و منداڵکار و هەرزەکاری خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵان به‌كار ده‌هێنرێن؛ ئه‌مه‌ش كارێكی مزیڕ (ناته‌ندروست)ـه و جێگای داخیشه، چونكه نازانن ئه‌م كاره بۆ چییه و له‌پای چیه ده‌یانخه‌نه پێش خۆیان و ڕووبه‌رووی توندوتیژیان ده‌كه‌نه‌وه.
) ئارام) گوتیشی: "به داخه‌وه کە ئه‌و شتە قەوما؛ مامۆستایان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک، بە خۆپیشاندان داوای مافی خۆیانیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م خۆپیشاندانه له ده‌ستی مامۆستایان ده‌رچوو و كه‌وته ده‌ستی كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیكه و، بوو بە خۆپیشاندانێكی مزیڕ و خراپ و، توندوتیژی لێ كه‌وته‌وه؛ ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان ناكات له ناوچه‌كه كه ڕووبه‌ڕووی جه‌نگی تیرۆر بووه‌ته‌وه."
(ڕه‌مه‌زان گه‌رزه) مامۆستا و توێژه‌ری ده‌روونی، دەرباره‌ی ئه‌م پرسه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئاسانكاری كردووه بۆ خۆپیشانده‌ران و ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و پۆلیسی چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌خاته گه‌ر بۆ خزمه‌تی خۆپیشانده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی گیانی خۆپیشانده‌ران پارێزراو بێت، به‌ڵام ئه‌بێت شوێن و كات و ئامانجی خۆپیشاندانه‌كه ڕوون بێت، نەکا ڕێره‌وی خۆپیشانده‌ران بگۆڕێت و ده‌ستی گێره‌شێوێن و تێكده‌ری بكه‌وێته ناو و، کەسانێک بیکەنە دەسپێچی وەدیهێنانی مه‌رامی حزبییەکەی خۆیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سنووری سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه بینیمان."
ئه‌و توێژه‌ره‌ی ده‌روونی گوتیشی: "پەروەردەكردنی هەرزەكاران و مێردمنداڵان و گەنجان و لاوان بۆ خۆشەویستنی وڵات و بەرگری لێی، ئەركێكی ئەخلاقییە، نەك هاندانیان بۆ توندوتیژی و نانەوەی پشێوی و نەفرەتكردن لێی، به‌ڵام زۆر به داخه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به پێچه‌وانەوە منداڵی بەکار هێنا بۆ ئاژاوەگێڕی و هێرشکردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گا حزبیه‌كان به تایبه‌تیش هیی (پارتی) ئه‌مه‌ش تاوانێکی گەورەیه."
ده‌یشڵێ، ناڕه‌زایی‌دەربڕین و خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بە شێوازێکی مەدەنیانە بۆ داواکردنی مافەکانیان پرۆسەیەکی ئاسایی و بێوەی (تەندروست)ـە و حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه پشتیوان بووه؛ وه‌ك ئه‌و 98 خۆپیشاندانه‌ی له هه‌ولێردا کراوه، بەڵام ئەوەی جێگەی سه‌رنج و هەڵوەستە و سه‌رسوڕمانه، بەشداری پێکردنی مێردمنداڵ و هه‌رزه‌كاره لەم خۆپیشاندانانە و بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکان و ئاراستەکردنیەتی بۆ مەبەستی تێکدەرانە و کاری نەشیاو وەک هێرشبردن و سووتاندن و چەندین کاری شەڕانگێزانە و درندانه‌ی دیکە کە لەم ڕۆژانەی ڕابرد بە چاوی خۆمان بینیمان چۆن تاقمی گۆڕان بێ گوێدانە هیچ بەرپرسیاریەتییەک تاکەکانی کۆمەڵگەی لەو قۆناغە هەستیارەی تەمەن بەکارهێناو هێرشی پێ کردنە سەر بارەگاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان و بە کاری هێنان بۆ مەرامی ته‌سكی حزبی خۆی، کە ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵگە و دواتر ئارامی نەتەوەکەمان بۆیه ئه‌بێت به‌هه‌موولایه‌ك هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ده‌ست و تاقمه له‌ناو ببرێت و دوور بخرێنه‌وه و ڕێگه‌ی شیاوبگرینه‌به‌ر بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی تێكدانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
هاووڵاتی (به‌ختیار زێباری)ـیش له‌باره‌ی هه‌مان پرس بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پێویسته خۆپیشاندان به پێی یاسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆ بكرێت و كه‌سانێك بیكه‌ن كه خاوه‌ن داخوازی ڕه‌وای خۆیان بن نه‌ك بۆ ئاژاوه‌گێڕی بێت؛ كه‌س حه‌ز ناكات ئاژاوه بێته ناو ماڵیه‌وه ڕێگری ده‌كات ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان به ڕێگه‌ی خراپ‌دا بچێت ئه‌و كات نه‌ك پارتی هه‌موو پارتێكی ئه‌م هه‌رێمه هه‌رچی له ده‌ستیان دێت ده‌یكه‌ن بو هێمنكردنەوەی بارودوخه‌كه ئه‌وه‌ی بینیمان خۆپیشاندان نه‌بوو له‌سه‌ر داخوازی خویان به‌لكو دیاركردنی هێز بوو له به‌رامبه‌ر پارتێكی ئه‌م هه‌رێمه."
ئاكام مه‌جید وه‌ك چالاكوانێكی مه‌ده‌نی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ده‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌ماوه‌ی ڕابرد سێ جار تاوان بوو؛ یه‌كه‌میان زوڵمی لە منداڵان و هه‌رزه‌كاران کرد كه له خشته‌ی بردن و، فێری كردن كه باره‌گا بسووتێنن و دژی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تی كوردی بوه‌ستنه‌وه! دووه‌میان وێنه‌یه‌كی ناشرینی له پارێزگای سلێمانی پیشانی جیهان دا و دوژمنانی گه‌لی كوردی دڵخۆش كرد. سێیه‌میان، تاوانبوو چونكه خیانه‌تی له حكوومه‌ت كرد و پشتی له گه‌ل كرد و له جیاتی ئه‌و دروشمه‌ی كه ده‌یانگوت ده‌یگۆڕین خۆیان گۆڕان بۆ دژی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل."
نه‌شوان به‌رزنجی




