٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌ڵمانیا: لە داهاتوویەكی نزیكدا هەرێم دەبێتە شوێنێكی گونجاو بۆ سەرمایەگوزاری

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستاندا كونسووڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ شوێنێكی زۆر گونجاو بۆ سه‌رمایه‌گوزاری.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 25/10/2015 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز مارك ئایشهۆڕن كونسڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دێدارێكدا  (ئایشهۆڕن) خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری لەگەڵ بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەندییە پتەوەكانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ حكوومەتی ئەڵمانیا هەوڵی داوە لە هەموو قۆناغەكاندا هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات بەتایبەتی لە شەڕی دژی تیرۆردا كە پێشمەرگەی كوردستان توانیویەتی بوێرانە ڕووبەڕووی ببێتەوە و پلانەكانیان تێك بشكێنێت و هەموو جیهان لەو مەترسییە دوور بخاتەوە، ئەمەش بووە هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئەڵمانیا بڕیارێكی دەگمەن لە مێژووی خۆیدا بدات كە یارمەتیی سەربازی بنێرێتە دەرەوەی وڵاتەكەی و لە هاوكارییەكانیشیان بەردەوام دەبن.

هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه‌ كە تیمی مەشقكارانی سەربازیی ئەڵمانیا خۆشحاڵن بە ئاستبەرزیی پێشمەرگە لە مەیدانەكانی مەشق و ڕاهێناندا و باسی له‌ بواری ئابووریی هەرێمی كوردستانیش كرد و دووپاتی كردەوە كە لە داهاتوویەكی نزیكدا هەرێمی كوردستان دەبێتە شوێنێكی گونجاو بۆ سەرمایەگوزاری و هەوڵ دەدەن بارودۆخی هەرێمی كوردستان بۆ سەرمایەگوزار و كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا ڕوون بكەنەوە، بۆ ئەوەی كاری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن.

لای خۆیەوە (نێچیرڤان بارزانى) سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێكەیدا، هەروەها جەختی لە پته‌وكردنى زیاترى پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا كردەوە و سوپاسی حكوومەتی ئەڵمانیای كرد بۆ بڕیارى بوێرانەی ناردنی هاوكاریی سەربازی بۆ پێشمەرگەی كوردستان، بە تایبەتی ناردنی هەندێك چەك كە كاریگەریی ڕاستەخۆی لەسەر مەیدانی جەنگ هەبووە و بۆتە هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى پارسەنگی هێز بۆ بەرژوەندیی پێشمەرگە بشكێتەوە، بۆیە حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان بەڕێزەوە سەیری ئەم هاوكارییانە دەكەن. هه‌روه‌هاهیوای خواست پەیوەندییەكانى هه‌ردوولا لە هەموو بوارەكاندا بەرەو پێشەوە بچن.

تاوتوێكردنى بارودۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو و لەمبارەیەشەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئامادەییی حكوومەتی هەرێمی دەربڕی كە سەردانی بەغدا بكەن بۆئ ەوەی ئەو گرفتانەی لە نێوان هەردوولادا هەن بە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ چارە بكرێن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار