٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەت، هاوكاری و پێداویستیی زستانە بۆ پەنابەران دابین دەكات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ دەڵێ، چەند كەسێك لە لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ چەند وەزیرێك و بەرپرسێكی حكوومەتی هەرێم كۆ بوونەتەوە بۆ ئەوەی هەر زووە و پێش وەرزی سەرما و سۆڵە، سووتەمەنی بۆ كەمپی ئاوارەكان دابین بكرێت.

(فەیرۆز تەها) جێگری سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 2 ملیۆن پەنابەر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و زۆرینەی هەرەزۆریان لە كەمپەكاندا ژیان دەگوزەرێنن، بە هیچ شێوەیەكیش حكوومەتی هەرێمی كوردستا درێخی لە یارمەتیدان و هاوكاریكردنی پەنابەراندا نەكردووە، سەرەرای ئەو كێشە و شەڕ و قەیرانانەیش كە ڕوویان لە هەرێم كردووە، لە ئێستایشدا لە وەرزی زستان نزیك دەبینەوە، بە گوێرەی ئەو زانیاری و داتایانەی لە بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمەوە وەرم گرتووە، هاوكاری و پێداویستیی زستانە بۆ پەنابەران دابین دەكرێت هاوشێوەی ساڵانی رابردوو. "

(فەیروز) گوتیشی: "راستە ئێمە لە قەیرانی داراییداین، بەڵام هاوكاری و یارمەتیدانی پەنابەران یەكێكە لە ئەرك و هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێم، چونكە ئەم ئاوارانەیش لێقەوماون و حكوومەتی هەرێمیش  بەوپەڕی تواناوە رێزیان لێ دەگرێت."

دەشڵێت: "وەكو جێگری سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ سەردانی زۆرێك لە كەمپەكانم كردووەو لە بەشێكی زۆری كەمپەكاندا 24 سەعات كارەبا و ئاو هەیە، كە لە هەندێك ناوچەكای هەرێم بەو شێوە و بەو رێژەیە كارەبا و ئاو بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی دابین نەكراوە. ئەمەیش دەریدەخات كە حكوومەتی هەرێم بەوپەڕی توانایەوە هەوڵی باشتركردنی باری ژیانی ئاوارەكان دەدات. ئێمە چەند كەسێك لە لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان لەگەڵ چەند وەزیرێك و بەرپرسێكی حكوومەتی هەرێم كۆ بووینەوە بۆ ئەوەی هەر زووە و پێش وەرزی سەرما و سۆڵە، سووتەمەنی بۆ كەمپەكان دابین بكرێت."

 

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار